سه‌رۆكی ئابووریناسانی سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كردووه به بنه‌ماكانی به‌هێزكردنی ئابووری كوردستان و ده‌شڵێت، حكوومه‌ت كاره‌كانی به‌پێی پلان و كارنامه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات و ئه‌وه‌یش له حكوومه‌تی به‌هێز چاوه‌ڕێ ده‌كرێ.
ئه‌و شپرزیه‌ی ڕابردوو ئێسته نه‌ماوه
ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌شتی تشرینی دووه‌م، نه‌وزاد شێخ كامیل سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای ئابووریناسانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له ڕووی ئابوورییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی چوار مانگی حكوومه‌ت نوێ بكه‌ین ئه‌توانین باس له‌وه بكه‌ین كاری بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ حكوومه‌ت و هاووڵاتیی كردووه كه له ڕابردوو هاووڵاتیی متمانه‌ی به حكومه‌ت نه‌مابوو.
زیاتر گوتى، گرنگترین كاره‌كانی حكوومه‌ت كه كردوویه‌تی سه‌ره‌تا كۆ كردنه‌وه‌ی داهاته‌كان و به‌پێی پلانه‌كانی حكوومه‌ت ئێسته هه‌موو داهاته‌كان له كوردستان كۆكراونه‌ته‌وه و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تدان، ئه‌و شپرزیه‌ی ڕابردوو ئێسته نه‌ماوه، هه‌موو پاره‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی دارایی خه‌رج ده‌كرێت.
ڕوونى كرده‌وه، دوای ئه‌وه حكوومه‌ت ده‌ستی به خه‌رجكردنی پاره كردووه بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك و هه‌ڵساندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان كه ڕاگیرابوون و سه‌ره‌تایش بۆ چاككردنی ڕێگاوبان پاره‌ی بۆ هه‌رسێ پارێزگاكه خه‌رجكرد كه نزیكه‌ی 40 ملیار بوو گرنگیدان به ڕێگاوبان یه‌كێكه له كاره‌كان باشه‌كان، دواتر بڕی 450 ملیۆن دۆلاری بۆ چه‌ندان پرۆژه‌ی گه‌وره ته‌رخانكرد كه پڕۆژه‌كان بۆ به‌هێزكردنی ئابوری كوردستانه له ناویاندا دروستكردنی چه‌ندان سایلۆ له هه‌رێمی كوردستان و پڕۆژه ستراتیژیه‌كان كه جێبه‌جێ ده‌كرێن و دامه‌زراندنی ده‌رچوانی پزیشكی و دامه‌زراندنی مامۆستایانی گرێبه‌ست كه له كاره زۆر باشه‌كانی حكوومه‌ته.
هه‌روه‌ها گوتی، به‌و كارانه‌ی كه تا ئێسته حكوومه‌تی نوێ كردوویه‌تی ده‌ستپێكردنی و دروستكردنی بنه‌ماكانی به‌هێزكردنی ئابووری كوردستان و هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له كاره گه‌وره‌كان كه له‌م كابینه‌یه ئیشی له‌سه‌ر ده‌كرێت ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پڕۆژه چاكسازیه‌كه‌یه كه ئێسته ده‌ستی پێ كردووه و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كراوه به‌هۆی ئه‌و پڕۆژه‌وه كوردستان له ڕووی ئابووری و به‌هێزی سوودی زۆری بۆ ده‌بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لى