دوای زیاتر له سێ ساڵ له پێنه‌دانی نه‌وتی سپی به هاووڵاتییان، كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دابه‌شكردنه‌وه‌ی نه‌وتی سپی دا، به‌ڵام تا ئێسته له هیچ ناوچه‌یه‌ك دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ده‌ستی پێ نه‌كردووه.
ئێسته زۆرترین نه‌وتی بازرگانی له ده‌ره‌وه هاورده‌ی سلێمانی ده‌كرێت
بڕیاری دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت نه‌بووه له بازاڕه‌كاندا و به‌گوته‌ی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان، نه‌وت پێویستییه‌كه هیچ كات له نرخێكدا جێگیر نابێت و دابه‌زینی زۆریش تۆمار ناكات، بۆیه به‌رده‌وام ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتره و پێشیان وایه ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانی بكرێته هه‌میشه‌یی، ئه‌وكات هاووڵاتی پێویستی به نه‌وت نامێنێت و نرخیش داده‌به‌زێت.
به‌ختیار چاوشین به‌رپرسی سووته‌مه‌نی له پارێزگای سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، نرخی نه‌وتی سپی ماڵان كاتێك داده‌به‌زێت كه ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وت بكرێت به‌سه‌ر هاووڵاتییان، ئێسته كه حكوومه‌ت بڕیاری دابه‌شكردنی نه‌وتی داوه، هێشتا نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌ركات دابه‌ش كرا، نرخی نه‌وتی بازاڕ داده‌به‌زێت.
به‌گوته‌ی ئه‌م به‌رپرسه، ئه‌گه‌ر ئێسته حكوومه‌ت نه‌وتی دابه‌ش بكردایه به‌سه‌ر هاووڵاتییان، واته به‌ر له هاتنی سه‌رمای زۆر و باران و زستان، نرخی نه‌وتی بازاڕ به ڕێژه‌ی به‌رچاو داده‌به‌زی و خواستیشی له‌سه‌ر نه‌ده‌بوو، چونكه هاووڵاتی چاوه‌ڕێی نه‌وته‌كه‌ی حكوومه‌تی ده‌كرد و نه‌وتی بازرگانی نه‌ده‌كڕی، به‌ڵام كاتێك سه‌رمای زۆر ده‌ست پێ بكات، ئه‌گه‌ر نه‌وتیش دابه‌ش بكرێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی ناكات، چونكه كوردستان بۆ گه‌رمكردنه‌وه پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئێسته زۆرترین نه‌وتی بازرگانی له ده‌ره‌وه هاورده‌ی سلێمانی ده‌كرێت كه له ئیمارات و ئۆزباكستان و قهرقیزیا و ئێرانه‌وه‌ن، له‌گه‌ڵ نه‌وتی به‌غدا و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، له بازاڕدا نرخیان له 125 هه‌زار بۆ 130 هه‌زار دیناره.
عه‌لی ئه‌حمه‌د خاوه‌نی نه‌وتفرۆشی خزمه‌ت، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، سێ جۆر نه‌وت هه‌ن له بازاڕدا كه ئه‌وان ده‌یفرۆشن، نه‌وتی بازیان و كه‌ركووك و به‌غدا، جۆری به‌غدا كوالێتی به‌رزه، دواتر نه‌وتی كه‌ركووك زۆرباشه و نه‌وتی بازیان كوالێتی خراپه و خه‌ڵك زۆر به كه‌می به‌كاری دێنن و خواستی زیاتر له‌سه‌ر نه‌وتی به‌غدا هه‌یه.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی به‌غدا به 135 هه‌زار دیناره، كه‌ركووك به 130 هه‌زار دینار و بازیان به 125 هه‌زار دیناره، هاووڵاتییان له ئێسته‌وه ده‌ستیان به كڕینی نه‌وت كردووه و خواستێكی زۆر له‌سه‌ر نه‌وتی سپی هه‌یه. نرخه‌كه‌ی به‌راورد به یه‌ك مانگ پێش ئێسته حه‌وت هه‌زار دینار به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌م نه‌وتفرۆشه پێی وایه "هه‌ركات حكوومه‌ت ده‌ستی به دابه‌شكردنی نه‌وت كرد، نرخی نه‌وت و خواست له‌سه‌ری داده‌به‌زێت".
لای خۆیه‌وه كه‌ریم عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵێكدا پێنج مانگ پێویستیان به نه‌وت هه‌یه بۆ گه‌رمكردنه‌وه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات له‌و ماوه‌یه‌دا خواست له‌سه‌ر نه‌وتی سپی هه‌بێت، چونكه تا ئێسته له كوردستان كاره‌با نه‌بووه‌ته 24 سه‌عات و هاووڵاتییان بۆ گه‌رمكردنه‌وه نه‌وت به‌كار دێنن.
جگه له‌مه، كه حكوومه‌ت بڕیاری داوه نه‌وت دابه‌ش بكات، شتێكی باشه، كاتێكیش ئه‌و بڕیاره كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت و خواست ده‌بێت كه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، مادام هیچ كاتێك دیار نه‌كراوه بۆ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی، خواست له‌سه‌ر نه‌وت هه‌یه و نرخه‌كه‌ی ڕۆژ به‌ڕۆژ به ڕێژه‌ی كه‌م به‌رز ده‌بێته‌وه.
به‌گوته‌ی كه‌ریم "هه‌ر كه ده‌ست به دابه‌شكردن كرا، هه‌م نرخ و هه‌میش خواست كه‌م ده‌بێته‌وه".
جێی باسه هه‌ریه‌ك له نه‌به‌ز عه‌بدوڕه‌حمان قایمقامی هه‌ولێر، محه‌مه‌د حه‌سیب به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی، نافز مسته‌فا ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، بۆ "وشه" ئاماژه‌یان به‌وه كرد، بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت بۆ دابه‌شكردنی نه‌وت هه‌یه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن نه‌وته‌كه بگات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی بكرێ.
وشه/ سلێمانی. هۆشیار عه‌لی