ئاژانسى فڕانس پرێس بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر سێ پردى به‌غدا پێكدادان له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه ته‌ناهییه‌كان دروست بووه، خۆپێشانده‌ران به‌ره‌و سه‌رووى پرده‌كان پێشڕه‌وییان كردووه، به‌ڵام دواتر هێزه ته‌ناهییه‌كان سێ پرده‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه.
ئاژانسى
فڕانس پرێس ئه‌مڕۆ شه‌موو نۆى تشرینى دووه‌م بڵاوى كردووه‌ته‌وه، پێكدادانێكى توند له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق رووى داوه، ئه‌وانیش له‌سه‌ر هه‌ر سێ پردى سهنك و شوهه‌دا و ئه‌حڕار بووه له به‌غدا.
تا ئێسته 300 كه‌س كوژراون
وه‌ك ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ى بۆ كردووه، له شه‌وى رابردووهوهوه خۆپێشانده‌ران له‌سه‌ر ئه‌و سێ پرده پێشڕه‌وییان كردووه، به‌ڵام به‌م به‌یانییه هێزه عێراقییه‌كان به به‌كارهێنانى گازى فرمێسكڕژێن توانیویانه هه‌رسێ پرده‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.
له به‌غدا له كۆى 12 پرد، گرژییه‌كان كه‌وتووه‌ته چوار پرد ئه‌وانیش پردى كۆمارى و سهنك و شوهه‌دا و ئه‌حڕار، خۆپێشانده‌ران ده‌یانه‌وێ به‌هۆى ئه‌و پردانهوه له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا نزیك ببنه‌وه كه زۆربه‌ى دامه‌زراوه گرنگه‌كانى حكوومه‌تى عێراق و باڵوێزخانه‌ى بیانى تێدا دانراوه.
له سه‌ره‌تاى مانگى رابردوو خۆپێشاندان له عێراق ده‌ستى پێ كردووه له دژى گه‌نده‌ڵى و خراپى ئابوورى و بێكارى، تا ئێسته نزیكه‌ى 300 كه‌س به‌هۆى توندوتیژى هێزه عێراقییه‌كان كوژراون.