له‌وه‌ته‌ى خۆپێشاندانه‌كانى عێراق ده‌ستى پێ كردووه، به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى هێزه عێراقییه‌كان گازى فرمێسك رژێن به‌كار ده‌هێنن، كه ئه‌م جۆره چهكهیش مێژووییه‌كى دوور و درێژى هه‌یه و كۆمه‌ڵێك زیان به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ، به‌ڵام رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ى عێراق جیاوازى هه‌یه خۆپێشانده‌ران ده‌كوژێت.
گازى فرمێسك رژێن له سه‌رانسه‌رى دنیا له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه به‌كار ده‌هێنرێت كه كاریان رێكخستنى خۆپێشانده‌رانه و له‌كاتى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاژاوه‌یش بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى خۆپێشانده‌ران گازه‌كه به‌كار ده‌هێنرێت. چونكه به‌و گازه هه‌ندێك ناڕه‌حه‌تى وه‌ك فرمێسكى به‌رده‌وامه و خورشتى جه‌سته و گهرمابوونى پێست روو ده‌دات، خۆپێشانده‌ران به‌و نیشانانه‌یش سڵ له هه‌ڵسوكه‌وتیان ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌م چهكهیش كه به ده‌گمه‌ن خه‌ڵك ده‌كوژێت، مێژووییه‌كى خۆى هه‌یه.
یه‌كه‌م جار كۆمپانیایه‌كى به‌ریتانى دروستى كردووه
مێژووى به‌كارهێنانى بۆ هه‌زاران ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه
یه‌كێك له پێكهاتنهكانى ئه‌و گازه بریتییه له بیبه‌رى ره‌ش یان سوور، هاڕاوه‌ى ئه‌م بیبه‌ره له لایه‌ن چیینهكانى كۆن و هیندییه‌كان له كاتى شه‌ڕى ده‌ست و یه‌خه به‌كار هاتووه، بۆ نموونه كاتێك یه‌كێك به شمشێر شه‌ڕى كردووه هاڕاوه‌ى بیبه‌رى ره‌شی بۆ به‌كار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رچاوى بكه‌وێت و به‌شێوه‌یه‌كى كاتى بینایى نه‌مێنێ.
به‌ڵام به‌مشێوه‌یه‌ى ئێسته كه له شێوه‌ى بۆمب له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى به‌ریتانیا له ناوه‌ڕاستى په‌نجه‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو دروست كراوه، چه‌ندان جۆرى هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك له جۆره‌كانى قه‌ده‌غه كراون، چونكه به تێپه‌ڕبوونى چه‌ند رۆژێك ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ى گازه‌كه‌ى به‌ركه‌وتووه ده‌مرێت.
پێكهاته‌ى گازى فرمێسك رژێن چییه؟
چه‌ند ماده‌یه‌كى به‌هاراتى تایبه‌ت وه‌ك بیبه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ند
ماده‌یه‌كى كیمیایى تێكه‌ڵ به یه‌كتر ده‌كرێن. له‌وانه به ناوبانگترین ماده به كورتكراوه‌ى كیمیایى CS ده‌ناسرێت، دواتر ماده‌یه‌كى تر به ناوى CN هه‌یه ئه‌و جۆرێكى تر گازى فرمێسك رژَێنى لى دروست ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ماده‌یه‌كى تر كه به CR ناسراوه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان زوو قه‌ده‌غه كرا چونكه ئه‌و كه‌سه‌ى به‌رى ده‌كه‌وێت تووشى رشانه‌وه ده‌بێت، چه‌ند رۆژێك رشانهوهكهى به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر ده‌مرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى CN نهكهیش به‌هێزتره، به‌ڵام زۆربه‌ى وڵاتانى دنیا هه‌ر CS هكه به‌كار ده‌هێنن.
دواى ئاماده‌كردنى له ماده كیمیاییه‌كه و به‌هاراته تیژه‌كه، ئه‌وا تیكه‌ڵ به ماده‌یه‌كى تر ده‌كرێت كه به methylene chloride، میسلین كلۆراید ده‌ناسرێت، كارى ئه‌و ماده‌یه ئه‌وه‌یه گیراوه كیمیاییه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵدان بكات به گاز و جۆرێك له دووكهڵیشى لێ به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌مه‌یش ماده‌كه كارى خۆى ده‌كات.
نیشانه‌كانى تووشبوون به گازى CS
ئه‌و گازه ته‌نیا فرمێسك له چاوى كه‌سى تووشبوو ناهێنێته خواره‌وه، به‌ڵكو چه‌ندان نیشانه‌ى تر‌ى له‌سه‌ر ده‌رده‌خات، له‌وانه گه‌رمى پێست و جۆرێك له سووتانه‌وه له پێشت ده‌رده‌كه‌وێت، كه راسته‌وخۆ كه‌سه‌كه هه‌ستى پێ ده‌كات، هه‌روه‌ها تووشى ته‌نگه‌نه‌فسى و كۆكه‌ى ده‌كات و ئاو له لووتى دێته خواره‌وه، جگه له‌مه‌یش هه‌ندێك جار تووشى رشانه‌وه ده‌بێت، به‌ڵام نابێت رشانهوهكهى زۆر بێت. وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان بۆ كرد.
خۆپاراستنیش له‌م گازه ئه‌وه‌یه به خێرا دوور بكه‌ویته‌وه و دواتر تا ده‌توانى دانه‌نیشی یان پاڵ نه‌كه‌وى، چونكه گازه‌كه له هه‌وا قوڕستر له‌سه‌ر رووى زه‌وى نزیك ده‌بێته‌وه نه‌ك له به‌رزایى. هیچ یه‌كێكیش له نیشانه‌كانى نابێته هۆكارى مردن، كه‌چى له عێراق وه‌ك رێكخراوه مرۆییه‌كان باسى لێ ده‌كه‌ن، خه‌ڵك به‌م گازه ده‌مرێت.
گازى فرمێسك رژێن یان گازى مه‌رگ
دوێنێ رێكخراوه‌كانى هیۆمان رایتس وۆچ و رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى ره‌خنه‌ى توندیان له حكوومه‌تى عێراق گرت، چونكه به‌هۆى گازى فرمێسك رژێنه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر له خۆپێشانده‌ران مردوون. رێكخراوى هیومان رایتس وۆچ باسى كردووه، ئه‌و جۆره گازه‌ى به‌كار هاتووه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دروست كراوه، له 25ى مانگى رابردووه‌وه تا ئێسته 16 كه‌س له‌م گازه مردوون. رێكخراوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، هێزه ته‌ناهییه‌كان راسته‌وخۆ ئه‌و گازه بۆ سه‌رى خۆپێشانده‌ران به‌كار ده‌هێنن.
به چه‌كه ناكوشندهكان ناوده‌برێت كه‌چى له عێراق ده‌یان كه‌سى كوشتووه
كێ له‌م گازه قازانج ده‌كات؟
كاتێك حكوومه‌ته‌كان نادادپه‌روه‌رى ده‌كه‌ن و خه‌ڵكه‌كه‌یش له دژیان ناڕه‌زایى ده‌رده‌بڕن و دواجار تووشى ئه‌و گازه خراپه ده‌بن، له پشت ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك كۆمپانیاى گه‌وره قازانج ده‌كه‌ن. به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه له ماڵپه‌رى
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاو كراوه‌ته‌وه به ناونیشانى "دنیاى شارهوهى گازى فرمێسك رژێن" كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا كه هه‌ندێكیان ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌م جۆره گازه به‌رهه‌م ده‌هێنن و به شێوه‌یه‌كى خه‌یاڵى قازانج ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ زۆربوونى خۆپێشاندانه‌كانیش به‌رهه‌مى ئه‌وان زیاد ده‌كات، بۆیه پێشبینى ده‌كرێت له ساڵى 2022 به‌هاى بازاڕى گازى فرمێسك رژێن بگات به زیاتر نۆ ملیار دۆلار له ساڵێكدا.