پێكهاتەكان دژی هەمواركردنەوەی دەستووری عێراقن

:: PM:04:11:09/11/2019 ‌

پێكهاتەكانی باشووری كوردستان دژی هەمواركردنەوەی دەستوورن كە ئەو مادانە بگرێتەوە لە مافی پێكهاتەكان كەم بكاتەوە و رای دەگەیەنن، دەبێت ئەو مادانە بگرێتەوە كە داوای خۆپێشاندەرانە.

ئەمڕۆ شەموو نۆی تشرینی دووەم، محەمەد سەعدەدین سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی بە "وشە"ی راگەیاند، وەك پێكهاتەكان و ئاینە جیاوازەكانی باشووری  كوردستان دژی هەمواركردنەوەی دەستووری هەمیشەیی عێراقین كە ئەو مادانە بگرێتەوە لە مافی پێكهاتەكان كەم بكاتەوە، چونكە ئەمە یارییەكی سیاسییە.

چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی له‌ پشت هێنانه‌ به‌رباسی هه‌مواری ده‌ستوورن

ئەو سەرۆكە ئەوەی گوت، ئەوانەی خۆپێشاندان دەكەن گەنجان و فەرمانبەرانن، دەیانەوێت دۆخی ژیانیان بگۆڕن بۆ باشتر، بەڵام لەم كاتەدا چەند لایەنێكی سیاسی لە پشت هێنانە بەرباسی هەمواری دەستوورن.

محەمەد سەعدەدین ئەوەی خستەڕوو، هەموو لایەك ئەوە باش دەزانین سیستمی عێراق دوای 2003 بە باشترین سیستم هەژمار كراوە.

چەند هەفتەیەكە خۆپێشاندان لە عێراق روویان داوە، خۆپێشاندەران داوای خزمەتگوزاری باشتر و نەهێشتنی گەندەڵی دەكەن، لە بەرانبەردا لایەنە سیاسییەكان داوای هەمواركردنەوە و گۆڕانكاری لە دەستوور دەكەن.



وشە - زریان تەها