ئۆتۆمبێلێكی رۆڵس رۆیس جیاواز كه بزوێنه‌ری فڕۆكه خێراییه‌كانی سوپه‌ر سۆنیكی بۆ دانراوه، توانی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی خه‌یاڵی بشكێنێت كه یه‌كه‌م جاره له مێژوو شتی وا روو بدات.
ماڵپه‌ڕی به‌ریتانی "
dailymail" بابه‌تێكی له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیاكه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زه‌به‌لاح دروست كردووه و بزوێنه‌ره‌كه‌یشی بزوێنه‌ری تایبه‌تی فڕۆكه‌ی سوپه‌ر سۆنیكه كه ته‌نیا بۆ فڕۆكه خێراكان داده‌نرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش توانی خێراییه‌كی زۆر تێبپه‌ڕێنێت و ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بكات.
ئەم ئۆتۆمبێلە خێراترینە و ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە
ئۆتۆمبێله‌كه ناونراوه "Bloodhound supersonic" كه توانی له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یدا له‌لایه‌ن "ئاندی گرین" له به‌ریتانیا خێراییه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته هه‌زار میل له سه‌عاتێكدا، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ی كتێبی گینس ژماره‌ی پێوانه‌ییه و تا ئێسته هیچ ئۆتۆمبێلێك نه‌یتوانیوه ئه‌م ژماره‌یه تۆمار بكات.
رۆڵس رۆیس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی به‌ریتانیا كه خاوه‌نی جوانترین و گرانبه‌هاترین ئۆتۆمبێله له مێژوودا كه ئه‌مه له سه‌ده 17یه‌مه‌وه هه‌ر ماوه‌ته‌وه و تا ئێسته هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌یتوانیوه ئه‌م ژماره پێوانه‌ییه بشكێنێت، ئه‌مه‌یش وایكردووه رۆڵس رۆیس به كۆمپانیایه‌كی بێ ڕكابه‌ر دابنرێت.