به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له ئه‌فسه‌رێكى دژه‌تیرۆرى عێراقى له شارى به‌غدا ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئێسته سه‌رجه‌م ژووره‌كانى سوپا و هێزى دژه‌تیرۆر و پۆلیس و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خێرا له ناوچه‌ى كه‌ڕاده له كۆبوونه‌وه ته‌واو بوون و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى 72 سه‌عات به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆپێشاندانه‌كان كۆتایى پێى بهێنن.
هێزە تەناهییەكان ڕێككه‌وتن به بڵاوەپێكردنی خۆپێشاندەران
ئەمڕۆ شه‌موو نۆی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر، نه‌قیب (ع.ك) له هێزى دژه‌تیرۆرى عێراقى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، خۆپێشاندانەكانی عێراق پێی ناوه‌ته 15ـه‌مین ڕۆژییەوە، ئێواره‌ى ئەمڕۆ هێزە تەناهییەكان ڕێككه‌وتن به بڵاوەپێكردنی خۆپێشاندەران لە چەند ناوچەیەكی بەغدای پایەتەخت، به‌تایبه‌ت گۆڕه‌پانى ته‌حریرى ئه‌و شاره.
زیاتر گوتى، له دوێنێوه پێكدادانێكى توند له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق ڕووى داوه، ئه‌وانیش له‌سه‌ر هه‌ر سێ پردى سه‌نك و شوهه‌دا و ئه‌حڕار بووه له به‌غدا، ئێسته ئه‌و ناوچانه چۆڵ بوونه له خۆپێشانده‌ران.
ڕوونیشى كرده‌وه، له خۆپێشاندانه‌كان ئه‌وه‌یان پێ گوتین كه له‌سه‌رووى خۆمان ڕێككه‌وتن كه به زووترین كات ئه‌و ئاژاوه‌گێڕییه كۆتایى پێ بهێنن و ئه‌گه‌ر هێز و چه‌كیشى پێوییست كرد به‌كارى ده‌هێنین.
له كۆتاییدا گوتى، تا ئێستە لە بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ژماره‌ى قوربانییه‌كان گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 311 كوژراو و 13240 هەزار بریندار.
ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه‌دێت كه ئه‌مڕۆ ئاژانسی ھەواڵی فڕانس پرێس بڵاوی کردەوە، دوای دیدارێکی نێوان قاسم سلێمانی سەرۆکی سووپای قودسی ئێران و موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر و محەمەد ڕەزا سیستانی کوری ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، ڕێککەوتن عەبدولمەھدی لە پۆستەکەیدا بمێنتەوە.