وێنه‌یه‌كى نانسى له میدیا عه‌ره‌ه‌بییه‌كاندا، ده‌نگدانه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م جاره به ساده‌یى و به‌بێ ماكیاژ بوێرانه وێنه‌ى خۆى بڵاو كردووه‌ته‌وه و خۆى به ئاسووده زانییوه كه ئه‌ویش له چالێنجى ساده‌یى به‌شداریى كردووه.
نانسى په‌یامى ئه‌وه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئێسته له ژیانێكى خۆشدا ده‌ژی
خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی لبنانی،
نانسی عەجرەم باسی له وێنه‌كه‌ى كردووه و نووسیویه‌تى، "كاتێك دڵ هه‌ست به سه‌لامه‌تى و ئازادیى ده‌كات، خه‌نده‌ى ڕاسته‌قینه له ڕووخسارته‌وه ده‌رده‌چێت"، هه‌وادرانى پێیان وایه نانسى په‌یامى ئه‌وه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئێسته له ژیانێكى خۆشدا ده‌ژی.
ماوه‌یه‌كه له ناو هونه‌رمه‌ندانى وڵاتانى عه‌ره‌بى، چاڵێنجى ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه كه به خه‌نده‌ى سرووشتى و ڕاستى به‌بێ میكیاژ و به ساده‌یى ده‌ربكه‌وێت و باسى ئاشتیى بكه‌یت، به‌هۆى ئه‌و شاڵاوه ناڕه‌زایه‌تییه‌ى زۆربه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى گرتووه‌ته‌وه.
نانسی عەجرەم لبنانییە و لە گەڕەكی ئەلشەرفیە یەکێک لە خێزانە کریستیانییەکان لە ناوچەی ئەجرەفی لە بەیرووتی پایتەختی لبنان لە دایکبووە، ته‌مه‌نى /36 ساڵه/، لە ساڵی 2009 دا هاوسەرگیریی لەگەڵ پزیشكی ددان فادی ئەلهاشم كردووە و سێ منداڵیان هەیە، تا ئێستە دەیان گۆرانیی كلیپ كردووە و وەك ئەستێرەیەكی زۆر ناوداری گۆرانی عەرەبی دەناسرێتەوە. لە ساڵی 2009دا لە نەتەوە یەكگرتووەكان وەك باڵوێزی نیازپاكی هاتە هەڵبژاردن. نانسی تا ئێستە دەیان خەڵاتی موزیك و گۆرانیی وەرگرتووە و نۆ ئەلبوومی بڵاو كردووەتەوە، نانسی جگە لەکاری گۆرانی چڕین، کاری تەلەفزیۆنی کردووە وەک لیژنەی ھەڵسەنگاندن ئەویش لەبەرنامەی زه‌ڤۆیس.