له چه‌ندان شه‌قام و ترافیكلایتی سلێمانی، ژماره‌یه‌ك ژن و كچ ده‌بینرێن كه به ڕووكه‌ش سواڵكه‌رن یان كلینێكس و بنێشت ده‌فرۆشن، به‌ڵام به‌شێك له‌وانه له‌شفرۆشن. پۆلیس ده‌ڵێ "به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاسایه‌ك نییه ئه‌م كاره قه‌ده‌غه بكات، كاتێك ده‌یانگرن به پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌یه‌ك له به‌رده‌م دادوه‌ر ئازاد ده‌كرێن" بۆیه دوای ئازادكردنیان ده‌چنه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌یان.
له به‌شێك له ترافیكلایت و شه‌قامه‌كانی نزیك له ناوچه‌ی پیشه‌سازیی سلێمانی ژماره‌یه‌ك ژن ده‌بینرێن كه ته‌مه‌نیان له نێوان 20 بۆ 40 ساڵه. پۆلیسی سلێمانی هه‌فتانه هه‌ڵمه‌تی هه‌یه ده‌یانگرێت و ڕه‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێن، به‌ڵام دوای پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه به‌بڕێك پاره‌ی كه‌م ئازادیان ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پۆلیسی سلێمانی كه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی گرتنی سواڵكه‌ره‌كان به‌شداری كردووه، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌فتانه به ده‌یان ژن ده‌گرن. ڕۆژ هه‌بووه به‌یانی كۆمه‌ڵێك ژنیان گرتووه و كه ئێواره‌كه‌ی ده‌رچوونیان هه‌بووه، هه‌مان ئه‌و كه‌سانه بوون كه به‌یانی گیرابوون و دادگاكان نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هۆی ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و سواڵكه‌ر و له‌شفرۆشانه‌ی بۆ نه‌بوونی یاسایه‌ك گه‌ڕانده‌وه كه سزا نییه بۆیان دیاری بكات تا نه‌توانن جارێكی تر سواڵ و كاری خراپ بكه‌ن.
هه‌ندێك له‌و سواڵكه‌رانه به قسه‌ی خۆش و چه‌واشه‌كارانه شۆفێر له خشته ده‌به‌ن و ئه‌گه‌ر نه‌یانخه‌نه داویانه‌وه، ئه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن پاره‌یان لێ بكێشنه‌وه.
ئاگام له خۆم نه‌ما و 100 هه‌زار دیناری لێ دزیم
ڕێبین سدیق گه‌نجێكی سلێمانییه و چیرۆكی خۆی به‌م جۆره بۆ "وشه" گێڕایه‌وه، "ڕۆژێك له ترافیكی لای دووڕیانه‌كه‌ی سه‌رچنار به بارههڵگرهكهمهوه وه‌ستابووم، یه‌كێ له‌و سواڵكه‌رانه داوای پاره‌ی لێ كردم، ئه‌وه‌نده قسه‌ی خۆش و باق و بریقه‌داری بۆ كردم، ئاگام له خۆم نه‌ما و 100 هه‌زار دیناری لێ دزیم."
به‌ڵام هه‌ندێك جار ده‌ستگێڕ و سواڵكه‌ر له‌گه‌ڵ شۆفێر سه‌رده‌كه‌ون و له به‌رانبه‌ر بڕێك پاره كاری له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن. به‌ڵام كه‌س ئاماده نییه قسه‌ی له‌سه‌ر بكات نه له‌شكڕ نه له‌شفرۆش.
"وشه" هه‌وڵی دا یه‌كێك له‌و ده‌ستگێڕ و سواڵكه‌رانه بدوێنێت و قسه‌ی بۆ بكات له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی، به‌ڵام ره‌تی كرده‌وه قسه بكات و ته‌نیا گوتی، "ئێمه سواڵكه‌ری ده‌كه‌ین و كلینێكس و بنێشت ده‌فرۆشین، پاره په‌یدا ده‌كه‌ین."
زۆربه‌ی ئه‌و سواڵكه‌رانه ئیشه‌كه‌یان لێ بووه‌ته پیشه گوایه هۆیه‌كه‌ی دهستكورتییه، كه‌چی ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كاری سواڵكه‌ری ده‌كه‌ن، خاوه‌ن ماڵ و خانووی خۆیانن.
دكتۆر كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی پسپۆڕی ده‌روونی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌ندێك باوك منداڵیان له خوێندن ده‌رهێناوه و ده‌یاننێرن كاری سواڵكهرییان پێ ده‌كه‌ن، چونكه خه‌رجییان نییه و هه‌رچه‌ندێك په‌یدا بكه‌ن قازانجه بۆیان.
به‌گوته‌ی ئه‌و "لای هه‌ندێك له‌و سواڵكه‌رانه پیشه‌كه‌یان بووه‌ته كاری ڕۆژانه‌یان و پاره‌یه‌كی زۆریان ده‌ست ده‌كه‌وێت، حه‌یا و حورمهتیشیان تكاوه و په‌لاماری ئه‌م و ئه‌و ده‌ده‌ن و به زۆر پاره له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن، بۆیه تازه فێربوون و ناتوانن ته‌ركی بكه‌ن".
ئه‌و پسپۆڕه ده‌روونییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "هه‌ندێك له‌وانه له پاڵ سواڵكردنهكهدا كاری له‌شفرۆشیش ده‌كه‌ن، خۆ ناوه‌ستێت له جێیه‌ك و بڵێت من كاری له‌شفرۆشی ده‌كه‌م، بۆیه سواڵكردنهكهی كردووه‌ته بیانوو بۆ كاری له‌شفرۆشی."
وشه/ سلێمانی- هه‌ستیار عه‌بدوڵا