ڕه‌نگه زیاتر له جارێك هه‌ستت به‌وه كردبێت كه خانمانی ناو ماڵه‌كه‌تان له سه‌رما ده‌له‌رزن، له‌كاتێكدا خۆیان به ته‌واوی به جلی خوریی داپۆشیوه، له به‌رامبه‌ریشدا ده‌بینی پیاوێك به شۆرته‌وه یان به جلی لۆكه‌ی ته‌نكه‌وه دانیشتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌و سه‌رمایه بكات كه ژنه‌كه هه‌ستی پێ ده‌كات. لێره پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا به‌ڕاستی ژنان زیاتر له پیاوان هه‌ست به سه‌رما ده‌كه‌ن؟.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی هۆڵه‌ندایی نوێ‌دا ده‌ركه‌وتووه، به‌هۆی كه‌میی ماسولكه له ژناندا به به‌راورد به پیاوان، زیاتر هه‌ست به سه‌رما ده‌كه‌ن، چونكه ماسولكه‌كان كرداری به‌رپه‌رچدانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه زیاتر هه‌ست به گه‌رمبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی گه‌رمبوونه‌وه چه‌وریی ناو جه‌سته‌یه، بۆیه له سه‌رده‌مانی پێشوودا ژنان زیاتر پێیان خۆش بوو كه‌مێك گۆشتن بن، هۆكاره‌كه‌شی به‌شێكی بۆ خۆڕزگاركردن بووه له سه‌رما. له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه به گشتی خانمان لاوازترن، بۆیه زیاتر هه‌ست به سه‌رما ده‌كه‌ن.
هۆڕمۆنیش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان
هۆكارێكی تر بریتییه له هۆڕمۆنی مێیینه كه ڕۆڵێكی زۆری هه‌یه له زیادبوونی هه‌ستی سه‌رما له ژناندا به به‌راورد به پیاو. به‌هۆی ئه‌و هۆڕمۆنانه‌وه، جه‌سته‌ی خانمان توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌و ڤیتامینانه‌ی كه‌متره كه وزه له جه‌سته‌دا دروست ده‌كه‌ن، وه‌ك ڤیتامین E، هه‌تا ڕێژه‌ی ئه‌و ڤیتامینه‌ش كه‌متر بێت، زۆرتر هه‌ست به سه‌رما ده‌كه‌ن.
ئه‌ستووریی پێستیش ڕۆڵێكی به‌رچاو ده‌گێڕێ، پێستی ژنان به ڕێژه‌ی 15% له پێستی پیاو ته‌نكتره، ئه‌مه‌ش وای كردووه به گشتی سێ پله‌ی سلیزی گه‌رمییان كه‌متر بێت له پێستی پیاوان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی مولووله‌ی خوێنی پیاو زیاتره و جووڵه‌ی خوێنیش به به‌رده‌وامی، گه‌رمی دروست ده‌كات.