پزیشكان له به‌رده‌وامی توێژینه‌وه‌كانیان بۆ ده‌رخستنی هۆكاره‌كانی نابیستبوون، گه‌یشتنه ئه‌نجامێكی سه‌یر و نامۆ، كاتێك بۆیان ده‌ركه‌وت، كه خواردنی حه‌بی ئایبوپرۆفین یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كییه، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ تووشی نابیستی بكات، ئه‌مه‌یش هه‌مووانی شۆك كردووه، چۆن ده‌بێ حه‌بێكی پزیشكی ببێته هۆكارێك بۆ تووشبوون به كێشه‌یه‌كی تری ته‌ندروستی.
حه‌بی
ئابیوپرۆفین، یه‌كێكه له‌و حه‌بانه‌ی كه وه‌ك ئازارشكێن به‌كارده‌هێنرێت، له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازاری جومگه و ژانه‌سه‌ر و ئازاری ئێسك و ماسوولكه‌كانیان هه‌یه، به خێرایی ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵام پزیشكان هۆشداریمان پێ ده‌ده‌ن كه له‌مجۆره حه‌بانه دوور بكه‌وینه‌وه، چونكه مرۆڤ تووشی نابیستی ده‌كات.
خواردنی ئه‌م حه‌به به خێرایی تووشی نابیستیتان ده‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر گورچیله و دڵ دروست ده‌كات
پزیشكانی پسپۆر ده‌ڵێن، خواردنی ئه‌م حه‌به شێوازی كاركردنی بۆ نه‌هێشتنی ئازار، بریتییه له ڕێگریكردن له ده‌ردانی ئه‌م جۆره هۆرمۆنانه‌ی كه به‌رپرسن له هه‌ستكردن به ئازار، به‌ڵام ئه‌مه زۆر مه‌ترسیداره، چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیسته‌می جه‌سته و هۆرمۆنه‌كان دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تووشی نابیستی بین.
جیا له‌وه‌ی كه توانای بیستنی مرۆڤ له‌ناو ده‌به‌ن، هاوكات ئازارشكێنه‌كان به گشتی ده‌بنه هۆی دروستبوونی كێشه له گورچیله و دڵ، په‌ستانی خوێنیش به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، به‌وهۆیه‌وه پزیشكان به توندی هۆشداری ده‌ده‌ن، كه تا ده‌توانن له خواردنی حه‌بی ئازارشكێن دوور بكه‌ونه‌وه، ئه‌گه‌ریش ناچاربوون ته‌نیا له‌كاتی زۆر پێویست بیخۆن.