سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سوپاسالاری هاوبه‌شی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه دوا بڕیاری كۆشكی سپی بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، بریتییه له هێشتنه‌وه‌ی 500 تا 600 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بۆ پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان و هاوكارییكردنی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌ی تیرۆریستان.
دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه‌ی ڕازی بوو كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژئاوای كوردستان بكشێنرێنه‌وه گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئه‌ردۆغان و توركیا و هێزه توندڕۆكان هه‌ڵكرد، تا هێرش بكه‌نه سه‌ر كورد و كۆمه‌ڵكوژی كورد بكه‌ن، به‌ڵام پاش فشاره‌كان و هه‌وڵی ڕاوێژكارانی بڕیاری دا ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر بۆ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌ركی ئه‌و هێزانه هاوكاری هه‌سه‌ده ده‌بێ له‌گه‌ڵ پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان
جه‌نه‌رال مارك میلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی هێزه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌وه به كه‌ناڵی "ئه‌ی بی سی"ی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاند، پێویستمان به مانه‌وه‌یه له ناوچه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له فشار خستنه سه‌ر پاشماوه‌ی تیرۆریستان و سه‌رجه‌میان له‌ناو ببه‌ین و ڕێ له خۆڕێكخستنه‌وه و زیندووبوونه‌وه‌یان بگرین.
ئاماژه‌ی دا، كه سه‌رۆك تره‌مپ له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه له ناوچه‌كه ده‌مێننه‌وه بڕیاری داوه و به گشتی 500 تا 600 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له سووریا ده‌مێننه‌وه و 200یان له ناوچه‌ی ته‌نه‌فی سێگۆشه‌ی سنووری عێراق – سووریا ئوردن ده‌بن و ئه‌وانه‌ی تریش له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات جێگیر ده‌بن و هاوكاری هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌یش ده‌كه‌ن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان.