له وه‌رزی زستان به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و باران و به‌فر و سه‌رما، مرۆڤ چالاكی كه‌م ده‌بێته‌وه و كه‌متر وه‌رزش و جووڵه ده‌كات، ئه‌مه‌یش ته‌ندروست نییه و زیانی بۆ ته‌ندروستی جه‌سته هه‌یه، بۆیه پێویسته وه‌رزشی زستانه ئه‌نجام بده‌ن، تا له‌م وه‌رزه‌یش دوور بن له هه‌ر نه‌خۆشی و ناڕێكییه‌كی جه‌سته، بۆیه زۆر گرنگه له وه‌رزی زستان له ده‌ره‌وه وه‌رزش بكه‌ن و به‌مشێوه‌یه له ته‌واوی نه‌خۆشییه‌كانی وه‌رزه‌كه و نه‌خۆشییه درمه‌كانیش دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
یه‌كه‌م: پۆشاكی باش له‌به‌ر بكه، خه‌ڵكێكی زۆر له وڵاتانی دنیا له وه‌رزی سه‌رما حه‌ز به وه‌رزش له ده‌ره‌وه و له كه‌شوهه‌وای سار ده‌كه‌ن، ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه نه‌توانن بچنه هۆڵه‌كانی وه‌رزش، به‌ڵكوو سوودی زیاتره، به‌ڵام پێویسته جل و پۆشاكی باش و سووك و گونجاو له‌به‌ر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزشكردن له‌جیاتی سوود به زیان نه‌شكێته‌وه و تووشی نه‌خۆشیتان نه‌كات.
وه‌رزش له زستان سوودی یه‌كجار زۆری هه‌یه و زۆر به‌خێرایی كێشی له‌شت كه‌م ده‌كاته‌وه
دووه‌م: حه‌سانه‌وه دوای وه‌رزشی زۆر، كه‌شوهه‌وای سارد بۆ خۆی هۆكارێكه بۆ تواندنه‌وه و سووتاندنی كالۆری زیاتر، بۆیه كاتێك وه‌رزشیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پێویسته پشوویه‌كی باش بده‌ن، چونكه زۆر هیلاكبوون له كه‌شی سارد كاریگه‌ری له‌سه‌ر ماسوولكه‌كان دروست ده‌كات و زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
سێیه‌م: پێڵاوی وه‌رزشی زستانه له پێ بكه، به‌هۆی ته‌ڕبوون و بوونی به‌فر و شه‌خته له‌سه‌ر زه‌وی، له‌پێكردنی پێڵاوی دژه خلیسك و زستانه پێویستییه‌كی سه‌ره‌كییه له كاتی وه‌رزشكردن له وه‌رزی سه‌رما و پێویسته به هیچ شێوه‌یه‌ك فه‌رامۆشی نه‌كه‌ن.