وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی قه‌رزی بچووك به هاووڵاتییان و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مجاره‌یان پێدانی قه‌رزی بچووك به شێواز و فۆڕمێكی نوێ ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.
بە فۆڕم و شێوازێکی نوێ دەست دەکەینەوە بە پێدانی قەرزی بچووک
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ی تشرینی دووه‌م، كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، رێنوێنیمان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێ بكرێت و بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، رێنوێنییه‌كان پێوه‌سته به چۆنیه‌تی پێدانی قه‌رزی بچووك به هاووڵاتییان و دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، داوا له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین رێمان پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌ین به پێدانی قه‌رز.
"به پێدانی ئه‌و قه‌رزه یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی گه‌نجێك ده‌بێته خاوه‌نی پڕۆژه و هاوكات كۆمه‌ڵێك هه‌لی كار دروست ده‌بێت و ده‌بێته هۆی بووژانه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان". كوێستان محه‌مه‌د وای گوت.
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئێمه به شێوازی پێشوو قه‌رزی بچووك ناده‌ین، به‌ڵكو به شێوازێكی نوێ و به فۆڕمی نوێ ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه به پێدانی قه‌رز به گه‌نجان، ئه‌وه‌ی تێبینیمان كردووه چ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌رزی بچووك و چ وه‌ك وه‌زاره‌ت، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و پڕۆژانه له رابردوودا شكستیان هێناوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌مه‌ودوا هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه، پڕۆژه‌ی سه‌ركه‌وتوو بن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كانمان ببن به خاوه‌نی پڕۆژه‌ی خۆیان
كوێستان محه‌مه‌د ئاشكرای كرد، ئێسته له هه‌رێمی كوردستان ته‌نگژه‌ی بێكاریمان هه‌یه، سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌نجانه‌ی زانكۆ و په‌یمانگاكانیان ته‌واو كردووه و دانه‌مه‌زراون، جگه له‌وه‌ی به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكیش كه كاریان هه‌بووه، كاره‌كه‌یان له ده‌ست داوه، پرسی پێدانی قه‌رزی بچووك یه‌كێكه له هه‌نگاوه‌كانمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌نگژه‌ی بێكاری له هه‌رێمی كوردستاندا.