بەرێوبەری دابەشكردنی كارەبای هەولێر رای دەگەێنێت، پێشبینی دەكەن خواست زیاتر بێت لەسەر كارەبا لەمانگی داهاتوو بەو هۆیەشەوە سەعاتەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمتر دەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 11ی تشرینی دووەم/ نۆڤێمبەر، حوسێن حەمە قادر بەرێوبەری دابەشكردنی كارەبای هەولێر بۆ "وشە" رای گەیاند، سەعاتەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان لە وەرزی زستان كەمتر دەبێتەوە، چونكە دوو بەرانبەر خواست زیاد دەكات.
ئەگەر كەمترین خواست لەسەر كارەبا هەبێت ئەوا پێویستمان بە هەزار و 250 مێگاوات هەیە
زیاتر گوتی، ئەگەر كەمترین خواست لەسەر كارەبا هەبێت ئەوا پێویستمان بە هەزار و 250 مێگاوات هەیە، هەروەها ئەگەر گۆڕانكاری لەو بڕە كارەبایە كە لە تۆڕی نیشتمانی بە پارێزگای هەولێر دەدرێت نەكرێـت ئەوا بە دڵنیاوە ناتوانیین كارەبای پێویست بە هاووڵاتییان بدەین.
ئەوە لەكاتێكدایە كە هەموو ساڵێك لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان كێشەی كەمی كارەبای نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان دروست دەبێت، ئەو كێشەیەش چارەسەر نەكراوە وەزیری كارەبا رای گەیاندووە، لە داهاتووێكی نزیك بەرهەمهێنانی كارەبا روو لە زیاد بوون دەكات.