ئینجۆی 10 ئێس یه‌كێكه له نوێترین مۆبایله‌كانی هواوی كه ئه‌مرۆ بڵاوی كرده‌وه و ئه‌م مۆبایله جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشوو دیزاینێكی تایبه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ سیسته‌مێكی به‌هێز كه توانی ركابه‌ری گالاكسی نۆت 10 و ئایفۆن 11ی هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می هواوی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هواوی له تازه‌ترین به‌رهه‌مدا مۆبایلی "ئینجۆی 10 ئێس"ی خسته بازاڕه‌كانه‌وه و وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م مۆبایله یه‌كێكه له به‌هێزترینه‌كان و خاوه‌ن كوالێتییه‌كی ناوازه‌یه و دیزاینێكی تایبه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ سیسته‌مێكی خێرایی كه له به‌رهه‌مه‌كانی تر به‌كارنه‌هاتووه.
بە نوێترین و باشترین مۆبایلی هواوی دادەنرێت، چونکە خێراییەکی زۆری هەیە
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله ئێسته له بازاڕه‌كاندا به‌رده‌سته به جوانترین دیزاین و باشترین كامێرا، ناوازه‌ی مۆبایله‌كه له‌وه‌دایه كه خاوه‌نی سێ كامێرایه و هه‌ر دانه‌یه‌كیان ڕوونی 48 مێگاپێكسڵیان هه‌یه، هه‌روه‌ها كامێراكه‌ی پێشه‌وه‌شی روونی 16 مێگاپێكسڵی هه‌یه، جگه له‌وه‌یش مۆبایله‌كه خاوه‌نی ڕامی شه‌ش گێگابایتییه له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌كی 256 گێگابایت.
مۆبایله‌كه سیسته‌می خێرایی به‌هێزی هه‌یه و به پرۆسێسه‌ری هیسیلیكۆن كیرینی 710 ئێف كار ده‌كات و پاترییه‌كه‌یشی 4000 میلی ئه‌مپێره له‌گه‌ڵ شاشه‌یه‌كی گه‌وره كه 6.30 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی 1080 به 2400 پیكسڵه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی 300 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.