دوێنێ حه‌سه‌ن رووحانى سه‌رۆكى ئێران راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى كێڵگه‌یه‌كى نه‌وتیى دۆزیوه‌ته‌وه كه بڕى 53 ملیار به‌رمیل نه‌وت له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌مه‌یشى به دیارییه‌كى بچووك بۆ گه‌لى ئێران وه‌سف كرد، به‌ڵام بوونى یه‌ده‌گێكى زۆرى نه‌وت له هه‌ر وڵاتێكدا ماناى ئه‌وه نییه ئه‌و وڵاته خۆشگوزاره‌نه، چونكه ده‌وڵه‌مه‌ندترین له یه‌ده‌گى نه‌وت، خراپترینه له‌ڕووى ئابوورییه‌وه.
چوار له ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵات له نه‌وت بژێوى خه‌ڵكه‌كه‌یان سه‌خته
ماڵپه‌ڕى
BBC ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ى تشرینى دووه‌م، له راپۆرتێك ریزبه‌ندى ده‌وڵه‌تانى له ده‌وڵه‌مه‌ندى یه‌ده‌گى نه‌وت ده‌رخستووه، كه به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه:
ڤه‌نزوێلا
یه‌ده‌گى نه‌وتى ڤه‌نزوێلا به زیاتر له 303 ملیار به‌رمیل مه‌زنده ده‌كرێت، واته 185 ى قه‌باره‌ى یه‌ده‌گى نه‌وتى دنیا. وێراى ئه‌وه‌ى ئه‌م وڵاته ئه‌و یه‌ده‌گه مه‌زنییه هه‌یه و له‌سه‌ر ئاستى دنیا به یه‌كه‌م داده‌نرێت له‌م بواره‌دا كه‌چى ئابوورى ئه‌م وڵاته داته‌پیوه و دانیشتووانى ئه‌م وڵاته له بارودۆخێكى سه‌ختى بژێوى ده‌ژین. نه‌وت 90% هه‌نارده‌ى ڤه‌نزوێلا پێكده‌هێنێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌نارده‌ى ئه‌م وڵاته له پێنج ساڵى رابردوو به رێژه‌ى 22% كه‌مى كردووه.
سعوودیه
له‌سه‌ر ئاستى دنیا پله‌ى دووه‌مى هه‌یه له یه‌ده‌گى نه‌وت كه ده‌گاته 266 ملیار به‌رمیل، ئه‌مه‌یش 15.7 %ى یه‌ده‌گى دنیا پێكده‌هێنێ. له ساڵى 2017 وه تا ئێسته تێكڕاى هه‌نارده‌ى نه‌وتى سعوودیه له رۆژێكدا 12 ملیۆن به‌رمیله. نه‌وتیش 75% هه‌نارده‌ى سعوودیه پێكده‌هێنێ.
كه‌نه‌دا
كه‌نه‌دا پله‌ى سێیه‌مى له‌سه‌ر ئاستى دنیا هه‌یه و 169 ملیار به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌گى هه‌یه، رێژه‌ى 10% یه‌ده‌گى نه‌وتى دنیا پێكده‌هێنێ، كه‌چى له‌گه‌ڵ بوونى ئه‌و نه‌وته زۆره نه‌وت ته‌نیا 20% هه‌نارده‌ى كه‌نه‌دا پێك ده‌هێنێ كه له ساڵى 2017 قه‌باره‌ى هه‌نارده‌كه گه‌یشته 377 ملیار دۆلار. له هه‌مان ساڵیش ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له رۆژێكدا له كه‌نه‌دا چوار ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیله.
ئێران
یه‌ده‌گى نه‌وتى ئێران ئه‌وه‌ى جێگیر كراوه 57 ملیار به‌رمیله، واته 9.3%ى یه‌ده‌گى دنیا، كه‌چى ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى حه‌سه‌ن رووحانى ئاشكراى كردووه، بخرێته‌سه‌ر ئه‌وا ریزبه‌ندى ئێران ده‌گۆڕێت و پێش كه‌نه‌دا ده‌كه‌وێت و له دواى ڤه‌نزوێلا و سعوودیه به پله‌ى سێیه‌م دێت. ئێرانیش هاوشێوه‌یه‌ى ڤه‌نزوێلا له ته‌نگژه‌یه‌كى سه‌ختى ئابوورى ده‌ژیت و به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2018 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى خسته سه‌ر هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران.
به دۆزینه‌وه‌ى كێڵگه‌یه‌ك ریزبه‌ندى ئێران له یه‌ده‌گى نه‌وت ده‌گۆڕێت
عێراق
یه‌ده‌گى نه‌وتى عێراق به 148.8 ملیار مه‌زنده ده‌كرێت واته نزیكه‌ى 8.8 % یه‌ده‌گى نه‌وتى دنیا، تێكڕاى به‌رهه‌مى نه‌وتى عێراق له ساڵى 2017 وه چوار ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیله. عێراقیش وه‌ك ڤه‌نزوێلا و ئێران له ته‌نگژه‌یه‌كى قوڵى ئابوورى دایه و له نێو وڵاتانى ئه‌ندام له ئۆپیك، عێراق تاكه وڵاتێكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى فرۆشتنى نه‌وت تاكه سه‌رچاوه‌ى داهاتییه‌تى.
رووسیا
یه‌ده‌گى نه‌وتى رووسیا ده‌گاته 106 ملیار به‌رمیل، واته 6.3% یه‌ده‌گى نه‌وتى دنیا، ئاستى به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى نه‌وت له رووسیا له ساڵى 2017 وه 11 ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیله. هه‌مان ساڵى قه‌باره‌ى هه‌نارده‌ى رووسیا گه‌یشته 341 ملیار دۆلار له‌مه‌یشدا نیوه‌ى زیاترى نه‌وته.
كوێت
كۆى یه‌ده‌گى نه‌وتى كوێت 101 ملیار به‌رمیله واته 6%ى یه‌ده‌گى نه‌وتى دنیا پێكده‌هێنێ، به‌رهه‌مى نه‌وتى كوێت له رۆژێكدا سێ ملیۆن به‌رمیله.
ئیمارات
یه‌ده‌گى نه‌وتى ئیمارات 98 ملیار به‌رمی نه‌وته، واته 5.8%ى یه‌ده‌گى نه‌وتى دنیا پێكده‌هێنى. نه‌وت نیوه‌ى هه‌نارده‌ى ئیمارات پێكده‌هێنێ كه كۆى قه‌باره‌كه‌ى له ساڵى 2017 گه‌یشته 152 ملیار دۆلار، كه‌چى ئاستى به‌رهه‌مى رۆژانه له هه‌مان ساڵه‌وه سێ ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیله.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا
یه‌ده‌گى نه‌وتى ئه‌مه‌ریكا له 50 ملیار تێپه‌ڕ ناكات، واته كه‌متر له %3ى یه‌ده‌گى دنیا. به‌ڵام له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌سه‌ر ئاستى دنیا یه‌كه‌مه چونكه رۆژانه زیاتر له 13 ملیۆن به‌رمیل به‌رهه‌م ده‌هێنێ و ئه‌مه‌یش ده‌كاته 14%ى به‌رهه‌مى نه‌وتى دنیا. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌یش ئه‌مه‌ریكا نه‌وتێكى زۆر له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كات، به جۆرێك له 9%ى هاورده‌كانى نه‌وته.
لیبیا
یه‌ده‌گى نه‌وتى لیبیا 48 ملیار به‌رمیله. واته 2.9%ى یه‌ده‌گى نه‌وتى دنیا، له ساڵى 2017 به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى نه‌وتى لیبیا گه‌یشته 865 هه‌زار به‌رمیل. وێراى ئه‌وه‌ى له ریزبه‌ندى یه‌ده‌گه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى دنیادایه و له سه‌ر ئاستى كیشوه‌رى ئه‌فریقیایش خاوه‌نى گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گه، كه‌چى هاووڵاتییانى نه‌یانتوانیوه له نه‌وته‌كه‌یان سوودمه‌ند بن.
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت ئێران و عێراق و لیبیا و ڤه‌نزوێلا له ریزبه‌ندى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى نه‌وتن كه‌چى خه‌ڵكه‌كانیان به هه‌ژارى ده‌ژین.