كۆمپانیای ئۆدی له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له ناوازه‌ترین ئۆتۆمبێله‌كانی نمایش كرد و گوتی، جوانی و هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله هه‌مووان شۆك ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی"
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می ئۆدی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئۆدی له پێشانگا تایبه‌ته‌كانیدا ناوازه‌ترین به‌رهه‌می خۆی ئاشكرا كرد كه ئه‌ویش مۆدێلێكی نوێیه له جۆری "ئۆدی كیو حه‌وت" ئه‌م ئۆتۆمبێله به‌وه ناسراوه كه خاوه‌نی بۆدییه‌كی گه‌وره‌یه له‌گه‌ڵ دیزاینێكی ناوازه، هه‌روه‌ها ئۆدی ده‌ڵێ، ئه‌م به‌رهه‌مه‌مان ساڵانه رێژه‌یه‌كی زۆری لێ ده‌فرۆشرێت و داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ره.
بۆدیی و بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە بەراورد بە مۆدێلەکانی پێشووتر گەورەتر کراوە
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه گۆڕانكارییه‌كی زۆر كراوه له دیزاین و هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌كه‌دا و ناوه‌وه‌ش فراوانتر كراوه به‌راورد به ئۆتۆمبێله كۆنه‌كان، جگه له‌وه‌یش بزوێنه‌ره‌كه‌ی گه‌وره‌تر كردووه كه هه‌شت پستۆنه بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیتره و هێزه‌كه‌یشی 410 ئه‌سپ تێده‌په‌رێنێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
ئۆدی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه، تایبه‌ته به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه سه‌ر به گرووپی كۆمپانیاكانی ڤۆڵكسواگۆنه و مێژووی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1899، به‌ڵام دوای دامه‌زراندن و ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌و كۆمپانیایه، چه‌ند كێشه‌یه‌كی تووش بوو و نه‌یتوانی كاره‌كانی به‌باشی بكات تا ساڵی 1969 كه له‌و كاته‌وه توانی قازانجێكی زۆر بكات و ئێسته‌یش خاوه‌نی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی به‌هێزه و ساڵانه داهاتێكی زۆری هه‌یه.