ئەستێرەی گۆرانی جیهانی "شاكیرا" له نوێترین لێدوانی بۆ سایته جیهانییه‌كان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه نوێترین كاری وه‌ك ئه‌كته‌ر له فیلمێكی وه‌سائیقی هونه‌ری كه گه‌ڕیده‌یی كۆمه‌ڵێك كۆنسێرتی جه‌ماوه‌ری خۆیه‌تی له ته‌واوی جیهان به‌ناوی "دورادو وورلد" له كانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات.
به‌وهۆیه‌وه دواخرا گه‌شته هونه‌رییه‌كه‌ی
شه‌كیرا به نیازه له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ئاینده‌وه ده‌ست به 54 كۆنسێرتی جه‌ماوه‌ری بكات له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای باكور و ئه‌مه‌ریكای لاتین و سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا و ئاسیا و دواتر هه‌موو گه‌ڕانه‌كانیشی وه‌ك فلیمێكی هونه‌ری نمایش بكات و توانای خۆی پێانی هونه‌رمه‌ندان بدات.
ئه‌گه‌رچی پێویست بوو ئه‌مساڵ ئه‌و كاره‌بكات، به‌ڵام به‌هۆی نەخۆشیی گەروو و ناساغی ته‌ندروستی كه ساڵی ڕابردوو تووشی بووه و پزیشكه‌كان دوركه‌وتنه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له قسه‌كردن و گۆرانی بۆدانابوو به‌وهۆیه‌وه دواخرا گه‌شته هونه‌رییه‌كه‌ی.
شاكیرا كە گۆرانیبێژێكی كۆڵۆمبییە و ته‌مه‌ن /42 ساڵه/، لە شاری بارانكیای كۆڵۆمبیا لە دایك بووە كە بەڕەگەز لبنانییە، بە یەكێك لە ئەستێرە زۆر گەورەكانی دنیا لە بواری موزیك پۆپ و رۆك دەناسرێتەوە كە خاوەنی سەدان گۆرانییە. لە تەمەنی 13 ساڵییەوە گۆرانی دەڵێت و لە 14 ساڵی یەكەمین ئەلبوومی بڵاو كردووەتەوە. جیا لە گۆرانی گوتن، لە بواری نواندنیشدا كاری كردووە. جیا لە وەرگرتنی سێ خەڵاتی "گرامی"، هاوكات سێ خەڵاتی "ama" وەرگرتووە كە تایبەتە بە موزیكی ئەمەریكایی. تا ئێستە 16 ئەلبوومی گۆرانی بڵاو كردووەتەوە.