ڕاغب عه‌لامه گۆرانیبێژی ناوداری لبنانی له‌كاتى هه‌ڵبژاردنى لاوێك بۆ گرووپه‌كه‌ى له‌نیوان خۆیى ئه‌حلام ده‌بێته كێشه‌یان و له كۆتایى هۆشدارى له ڕفاندنى ده‌كات، میدیاكان سه‌ریان له‌وه سووڕماوه نێوانیان بۆ ئه‌وه‌نده باش بووه.
ئه‌حلام هونه‌رمه‌ندی ناودارى ئیماراتی له كه‌ناڵى mbc كه وه‌ك دادوه‌رێكى به‌شداریى به‌شى پێنجه‌مى خۆشترین ده‌نگى كردووه كه تاكو ئێسته پێنج به‌رنامه‌یشى لێ تۆمار كراوه ده‌بێته كێشه‌ى له‌گه‌ڵ ڕاغب عه‌لامه گۆرانیبێژی ناوداری لبنانی له‌كاتى هه‌ڵبژاردنى لاوێك بۆ گرووپه‌كه‌یان.
ڕاغب وه‌ك عاشقێك سۆزى ئه‌حلام بۆلاى خۆیدا ڕاده‌كێشێت
ڕاغب عه‌لامه به ئه‌حلام ده‌ڵێت من ده‌مه‌وێت ئه‌و كه‌سه بۆلاى خۆم ببه‌م، ئه‌حلامیش به ته‌حه‌داوه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر توانیت بیبه، ڕاغب عه‌لامه گۆرانیبێژی ناوداری لبنانی ده‌ڵێت نه‌ك هه‌ر ئه‌و تۆیش ده‌ڕفێنم به‌مه ئه‌حلام زۆر پێ ده‌كه‌نێت.
ئه‌مه یه‌كه‌م جاره دواى شه‌ش ساڵ له ئالۆزیى پێوه‌ندى نێوانیان ڕاغب وه‌ك عاشقێك سۆزى ئه‌حلام بۆلاى خۆیدا ڕاده‌كێشێت به‌وهۆیه‌وه بوونه‌ته جێى هه‌واڵ له سایت و پێگه عه‌ره‌بییه‌كان.
ئه‌حلام عه‌لی شه‌مسی گۆرانیبێژێكی ئیماراتییه، ته‌مه‌ن /50 ساڵه/ له به‌حرێن له دایك بووه، به ده‌وڵه‌مه‌نترین هونه‌رمه‌ند ئه‌ژمار ده‌كرێت، زۆرترین دوژمنی له ناو هونه‌رمه‌ند و هه‌وادارانیاندا هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌كانی ڕه‌قن و دژایه‌تی لبنانی و عێراقییه‌كان ده‌كات، هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی سێ منداڵه، زیاتر له 10 ئه‌لبوومی گۆرانی هه‌یه، به‌شداری له چه‌ندان ئاهه‌نگی كلتووری وڵاتان كردووه، ساڵانه چه‌ند كۆنسێرتێك له ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپا ساز ده‌كات.
ڕاغب عەلامە، لە ته‌مه‌ن /57 ساڵه/ له لبنان له‌دایك بووه، خاوەن ڕەگەزنامەی کەنەدا‌یییە، گۆرانیبێژێکی ناسراوی دنیای عەرەب و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، له هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون به‌ناوییه‌تى.