هه‌نگوین و زه‌رده‌چه‌و و ته‌ماته زۆربه‌ی گرفته‌كانی
پێست له‌ناو ده‌به‌ن و یارمه‌تی باشتركردنی ته‌ندروستی پێست ده‌ده‌ن، زیپكه وه‌ك یه‌كێك له كێشه باوه‌كان كه له پێستی ڕووخساری مرۆڤ دروست ده‌بێ و سیمایه‌كی ناشرین به مرۆڤ ده‌دا، ده‌توانرێ له ڕێی ئه‌م سێ پێكهاته‌یه‌وه به ماوه‌یه‌كی كۆتایی به زیپكه و شوێنه‌واره‌كانیشی بهێنن.
هه‌نگوین پێكهاته‌یه‌كی ته‌واو سروشتییه و گرنگه بۆ پێست و جه‌سته‌ی مرۆڤ و چاره‌سه‌ری زۆر كێشه و نه‌خۆشی ده‌كات و توانای لابردنی زیپكه و په‌ڵه‌ی هه‌یه و ڕێ له سوورهه‌ڵگه‌ڕانی پێست ده‌گرێ و به ته‌واوی پێست پاك و نه‌رم ده‌كاته‌وه، ڕێگره له نیشتنی پیسی و به‌كتریا له‌سه‌ر پێست، بۆیه وه‌ك یه‌كێك له چاره‌سه‌ره گرنگ و سروشتییه‌كانی له‌ناوبردنی زیپكه ناوده‌برێ.
به هه‌نگوین و ته‌ماته و زه‌رده‌چه‌و به خێرایی زیپكه له‌ناو ببه‌ن
هاوكات ته‌ماته بڕێكی باش پێكهاته‌ی لیكۆپه‌ینی تێدایه كه ڕژێنێكه خانه‌ی مردووی پێست له پێست دوور ده‌خاته‌وه و خاڵی تۆخ و په‌ڵه له ناوده‌بات، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و سوودانه‌ی ته‌ماته بۆ پێست، ته‌نیا پێویستت به‌وه‌یه قاشێك ته‌ماته بخه‌یته سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی پێست كه زیپكه‌ی لێ هاتووه و ماوه‌ی 20 خوله‌ك جێی بهێڵه و دواتر به ئاوی سارد بیشۆ.
زه‌رچه‌ویش یه‌كێكه له به‌هێزترین پێكهاته‌كان بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م گرفته‌كانی پێست، دژه‌به‌كتریایه‌كی به‌هێزه و زیپكه به خێرایی له‌ناو ده‌بات، هه‌وكردنی پێستیش ناهێڵێت و ده‌توانرێ له‌گه‌ڵ شیر تێكه‌ڵی بكه‌ن و دواتر وه‌كو ماسكێك له ڕووخسارتانی بده‌ن.