مامۆستایه‌ك له قوتابخانه‌یه‌كی ناوه‌ندی ناوچه‌ی كایل له ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زلـله‌ی له قوتابییه‌كی ته‌مه‌ن 15 ساڵ داوه و له ژووری وانه‌خوێندن كردوویه‌تییه ده‌ره‌وه، به ته‌واوی له مافی وانه‌گوتنه‌وه بێبه‌ش كرا و خرایه گرتووخانه‌وه.
ئه‌و ڕووداوه له قوتابخانه‌ی
لیمانی ناوه‌ندی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو ڕووی داوه و ژماره‌یه‌ك قوتابیش له كاتی تووڕه‌بوونی مامۆستاكه و پیاهه‌ڵشاخانی به‌و قوتابییه وێنه‌ی دیمه‌نه‌كانیان تۆماركردووه و دواتر گرته ڤیدیۆكه‌یان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
كاتێك ماۆستاكه له قوتابییه‌كه‌ی داوه هاوپۆله‌كانی گرته‌ی ڤیدیۆییان تۆمار كردووه و بڵاویان كردووه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ڤیدیۆكه گه‌یشته ده‌ست به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه بڕیاری لێكۆڵینه‌وه‌ی له ڕووداوه‌كه دا و هه‌موو قوتابییه‌كان شایه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه دا، به‌وهۆیه‌وه پۆلیس ئاگادار كرایه‌وه و مامۆستاكه‌یان له قوتابخانه گرت و به‌ره‌و گرتووخانه گواستیانه‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ناوچه‌كه ناوی مامۆستاكه‌یان به‌رزكرده‌وه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی ئه‌مه‌ریكا، تا بخرێته لیستی ڕه‌شه‌وه و تا له ژیان ماوه جارێكی تر مافی وانه‌گوتنه‌وه‌ی نه‌بێت.
كارین زونیگا به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه له‌وباره‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی داوه، له هه‌ر دۆخ و بارێك بێ لێدان له قوتابیان قه‌ده‌غه‌كراوه و ئه‌و مامۆستایه‌یش به سزای شیاوی خۆی گه‌یشت و داوایش له قوتابیان ده‌كه‌ین، هه‌ر حاڵه‌تێكی توندوتیژیان له پۆله‌كانیان بینی كه له‌لایه‌ن مامۆستاكانیانه‌وه ئه‌نجام بدرێ، هیچ ترس نه‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه.