به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله زیره‌كه‌كان له سیسته‌می ئه‌ندرۆید سكاڵای زۆر له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ڤێرژنی نوێی واتس‌ئاپ، به خێراترین شێوه و له ماوه‌ی دوو سه‌عات كاركردن 50% شه‌حنی مۆبایله‌كانیان دێنێته خواره‌وه و داوا ده‌كه‌ن ئه‌م كێشه‌یه له‌لایه‌ن واتسئاپه‌وه چاره‌سه‌ر بكریت.
به‌شێك له به‌كارهێنه‌ران بۆ ڕزگاربوون له‌و كێشه‌یه داوا ده‌كه‌ن واتس‌ئاپ له سیسته‌می زیره‌كی خه‌رجكردنی شه‌حنی مۆبایل بخه‌نه ده‌ره‌وه، به‌شێكیش داوای وازهێنان و دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی واتس‌ئاپ و بایكۆتكردنی ده‌كه‌ن، به‌شێكی تریش چاره‌سه‌ری ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو، كه له كاتی خه‌وتن پێویسته واتس‌ئاپ ناكارا بكه‌ن.
ڤێرژنی نوێی به خێرایی شه‌حنی مۆبایلتان ده‌هێنێته خواره‌وه
به‌كارهێنه‌ران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سیسته‌می زیره‌كی پاتری مۆبایله‌كان دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه واتس‌ئاپ هۆكاری خێرا دابه‌زینی شه‌حنی مۆبایله‌كانیانه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش توندترین ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.
ڤێرژنی نوێی
واتس‌ئاپ كه بریتییه له ڤێرژنی 2.19.308 له‌م دواییه خرایه خزمه‌ته‌وه و دوای ئه‌پده‌یت كردنه‌وه‌ی ئاپی واتس‌ئاپ ڕاسته‌وخۆ داونلۆدی ناو مۆبایله‌كانتان ده‌بێت، به‌ڵام كێشه‌ی خێرا دابه‌زاندنی شه‌حنی مۆبایلی به‌كارهێنه‌ران له‌م ڤێرژنه‌ی واتس‌ئاپ ده‌ركه‌وتووه و ئه‌مه‌یش وایكردووه خه‌ڵكی به ته‌واوی نیگه‌ران بن.