له خۆپێشاندانه‌كانی عێراق و جه‌زائیر و سوودان و لبنان و ناوچه‌كه له‌م ساڵ به شێوه‌یه‌كی گشتی هیچ داواكارییه‌كی ئاینی له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه نه‌خراوه‌ته لیستی داخوازییه‌كانیان، ئه‌مه‌یش به مانای ئه‌وه دێ، ئیسلامی سیاسی به ته‌واوی ڕووی له پاشه‌كیشه و پرۆفیسۆر هلی فیرش له‌وباره‌وه په‌یپه‌رێكی توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌ی ئیسلامی سیاسی دوای شكستی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ئاماده كردووه و سه‌رنجه‌كانی له‌وباره‌وه ده‌خاته ڕوو.
پرۆفیسۆر فیرش نووسیویه‌تی، كه‌س له یادی نه‌چووه، كاتێك شه‌پۆلی یه‌كه‌می به‌هاری عه‌ره‌بی له توونسه‌وه ده‌ستی پێكرد و لیبیا و میسڕ و سووریا و یه‌مه‌نی گرته‌وه، ده‌رفه‌تێكی زێڕین كه‌وته ده‌ست هێزه ئیسلامییه سیاسییه‌كان و له توونس و میسڕ به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، به‌ڵام دواتر پاشه‌كشه له‌و هه‌وڵانه دروست بوو و حوكمی ئیسلامی سیاسی له میسڕ وایكرد خه‌ڵكی به ته‌واوی له باوه‌ڕه‌كانیان په‌شیمان ببنه‌وه، بۆیه خه‌ڵكی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و كۆتاییان به حوكمی ئیخوانه‌كان له میسڕ هێنا.
محه‌مه‌د مورسی كه له‌لایه‌ن ئیخوانه‌كان بووه سه‌ركۆماری میسڕ، به‌ڵام له دۆخێكی زۆر خراپ له زیندان هێلرایه‌وه و كوده‌تا به‌سه‌ر حوكمی ئیخوانه‌كان كرا، كه‌چی خه‌ڵكی میسڕ به‌هۆی بێزارییان له‌و ماوه كورته‌ی كه ئیخوانه‌كان حوكمیان كردن، هیچ هه‌ڵوێستێكی توندیان ده‌رنه‌بڕی، به پێچه‌وانه‌وه هه‌مووان سیسیان قبووڵ كرد و تا ئێسته‌یش وه‌ك سه‌ركۆماری میسڕ ماوه‌ته‌وه و دۆخی وڵاته‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه سه‌ر ڕێڕه‌وی سروشتی خۆی.
شه‌پۆلی یه‌كه‌می به‌هاری عه‌ره‌بی به سه‌ركه‌وتنی ئیسلامی سیاسی كۆتایی هات و ئێسته پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له جه‌زائیریش له‌مساڵ خۆپێشاندان وڵاته‌كه‌ی گرته‌وه، به‌ڵام خۆپێشانده‌ران به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ داوایه‌كی ئاینی و سیسته‌می ئاینیان بۆ وڵاته‌كه نه‌كرد، به‌ڵكوو دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و كار و نه‌هێشتنی بێكاری و خزمه‌تگوزاری داوای سه‌ره‌كی ئه‌وان بوو و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی گرووپه ئاینییه‌كان وه‌ستانه‌وه كه ده‌یانه‌ویست سواری سه‌ر شه‌پۆلی خۆپێشاندانه‌كان بن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.
له ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی خواستی خه‌ڵكیش عه‌بدولعه‌زیز بوتفلیقه له كورسی ده‌سه‌ڵات هێنرایه خواره‌وه و حكوومه‌تی نوێش له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی دین له ده‌سه‌ڵات دامه‌زرێنرایه‌وه و به ته‌واوی سه‌پاندنی هه‌ژموونی دین به‌سه‌ر حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات له ڕیشه‌وه ده‌رهێنرا.
دوای 30 ساڵ له حوكمی عومه‌ر به‌شیریش سوودانییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی ڕژانه سه‌ر شه‌قام توانیان به پشتیوانی سوپا به‌شیر بخه‌نه گرتووخانه‌وه، به‌شیر له‌وكاته‌ی له ده‌سه‌ڵات بوو، بۆ مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی نیشتمانی ئیسلامی سوودان دروست كرد و شه‌ریعه‌تی ئیسلام له وڵاته‌كه پێڕه‌و ده‌كرا، به‌ڵام دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی خه‌ڵكی سوودان و سوپا، دووباره ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پیشه‌یی و سیاسی داڕێژرایه‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیسلامی سیاسی له شانۆی سیاسی دوورخرانه‌وه كه پێشتر عومه‌ر به‌شیر بۆ مانه‌وه‌ی له كورسی ده‌سه‌ڵات و بێده‌نگكردنیان هه‌موو خواسته‌كانی ده‌هێنانه دی.
ته‌نانه‌ت له عێراقیش كه دوای حوكمی سه‌دام حوسێن شیعه و سوننه چه‌ندان كۆمه‌ڵكوژییان دژی یه‌كتر ئه‌نجام دا و به‌رده‌وامیش شه‌ڕی نهێنی له نێوانیان به‌رده‌وامی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ به جۆرێكی تر خۆپێشاندانه‌كان ده‌ستی پێكرد و هیچ داوایه‌كی ئاینی له پشته‌وه نییه، بگره سوننه‌كانیش سه‌ره‌تا له شاره‌كان خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هێزه شیعه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به توندی ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه، خۆپێشاندان له‌و ناوچانه وه‌ستا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش خه‌ڵكی مووسڵ و شاره سوننییه‌كان پۆل پۆل ده‌چنه به‌غدا و هاوكاری و كۆمه‌ك ده‌گه‌یه‌ننه خۆپێشانده‌ران و وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و دیمه‌نانه‌یش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه عێراقییه‌كانیش سه‌رده‌می ناكۆكی ئاینی و مه‌زه‌وییان له نێو كۆمه‌ڵگا تێپه‌ڕاندووه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته له نێوان پێكهاته مه‌زه‌وی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی عێراق.
داعش وای له خه‌ڵك كرد پاشه‌كشه‌ی ته‌واو له ڕه‌وته‌كانی ئیسلامی سیاسی بكه‌ن
جاران شیعه‌كان به پشتیوانی ئێران سوننه‌كانیان كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرد، به‌ڵام ئێسته شیعه‌كانی باشوور خۆیان دژی ئێران وه‌ستاونه‌ته‌وه و به هه‌ڵده‌كووتنه سه‌ر باره‌گای كونسوڵخانه‌ی ئێران و میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران.
فیرش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه دوای شه‌پۆلی یه‌كه‌می به‌هاری عه‌ره‌بی و قووڵبوونه‌وه‌ی پرسی سووریا و ئه‌زموونی ئیخوانه‌كان له میسڕ، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی و شاره‌زایان و جیهان ترسی زۆریان له ده‌رئه‌نجامی خۆپێشاندانه‌كان هه‌بوو، به‌وه‌ی ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ
ئیسلامی سیاسی تا زیاتر بێنه پێشه‌وه و حوكمی ئه‌و وڵاتانه بگرنه ده‌ست و دیموكراسی و ئازادی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دواوه بگه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام ئێسته دۆخه‌كه به جۆرێكی تره و ئیسلامی سیاسی له گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه هیچ شوێنێكیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا به ته‌واوی ڕوو له كزبوون و نه‌مانن، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی و دیوه دڕندانه‌یه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه كه له ناوچه‌كه به‌رپای كرد و ڕووی ئیسلامی سیاسی به هه‌موو دنیا ناساند.