وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ربڕی له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیا توركیانه‌ی كه له پرۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له ئاوه‌كانی قوبڕس كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ، سه‌رجه‌م هۆشدارییه‌كانی ئه‌وروپا هیچ سوودێكی نه‌بوو و ئه‌نكه‌ره به‌رده‌وامه له ڕه‌وانه‌كردنی كه‌شتی بۆ ئاوه‌كانی قوبڕس تا نه‌وت و گاز بدۆزێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌وروپا دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی هه‌ر 28 وڵاته‌كه‌ی ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه، كه سزاكان كه‌سایه‌تی و كۆمپانیا و به‌رپرسانی توركیا ده‌گرێته‌وه، كه له ڕووی مادی و ته‌كنیكی و لۆجستییه‌وه هاوكاری پرۆسه‌ی گه‌ڕانی توركیا له ئاوه‌كانی قوبڕس بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت ده‌كه‌ن.
به‌هۆی به‌رده‌وامی له گه‌ڕان به دوای نه‌وت و گاز له ئاوه‌كانی قوبڕس ئه‌وروپا سزای توركیا ده‌دا
له به‌شێكی تری
به‌یاننامه‌كه هاتووه، ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و كۆمپانیا و لایه‌نانه‌ی پشتیوانی پرۆسه‌كه‌ن ده‌خرێته لیستی ڕه‌شه‌وه و سزای توندیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
هه‌رچه‌نده وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئه‌و بڕیاره‌یان ده‌ركردووه، به‌ڵام تا ئێسته ماوه‌یه‌كی یاساییان دیاریی نه‌كردووه، تا ئه‌و سزایانه بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هاوكات ناوی ئه‌و كه‌س و كۆمپانیا و لایه‌نانه‌یشیان كۆ نه‌كردووه‌ته‌وه كه له پرۆسه‌ی گه‌ڕان به دوای نه‌وت له ئاوه‌كانی قوبڕس به‌شدارن.