ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌م خۆپێشاندان له هه‌رێمی ئه‌هوازی عه‌ره‌بنشینی ئێران ده‌ستی پێ كرد، دوای ئه‌وه‌ی هۆزانڤانێكی گه‌نجی عه‌ره‌ب، له به‌رانبه‌ر به‌رهه‌ڵستی و دژایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران كوژرا، خۆپێشانده‌ران دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه حكوومه‌تی تاران له پشت كوشتنی ئه‌و هۆزانڤانهیه.
له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌هواز خۆپێشاندانی فره‌وان ئه‌نجام درا، دروشمی دژ به ڕژێمی ویلایه‌تی فیقهـی و سوپای پاسداران له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌ران ده‌گوترایه‌وه.
حه‌سه‌ن حه‌یده‌ری ئه‌و هۆزانڤانه عه‌ره‌بییه كه له ساڵی 2018 به‌هۆی ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتی ئێران خرایه گرتووخانه‌وه و دواتر ئازاد كرا، به‌ڵام پاش ئازادكردنی به ماوه‌یه‌كی كه‌م كه‌وته نه‌خۆشخانه و باری ته‌ندروستی تێكچوو، خۆپێشانده‌ران و سه‌رچاوه‌كانیش پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌و كاته‌ی له گرتووخانه بووه، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ژه‌هرخوارد كراوه، تا به هێواشی گیان بدات.
خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی تا دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له ناوچه جیا جیاكانی هه‌رێمی ئه‌هواز به‌رده‌وامی هه‌بوو، هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیش فشاری زۆریان له‌سه‌ر خه‌ڵك و چالاكان دروست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سبه‌رداری خۆپێشاندانه‌كان بن.
دوای عێراق و لبنان..خۆپێشاندانه‌كان ئێرانیش داده‌پۆشن
دوای به‌رپابوونی خۆپێشاندان له لبنان و عێراق، كه به ته‌واوی دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه، تاران ترسی لێ نیشتووه ئه‌و خۆپێشاندانانه بۆ ناوخۆی وڵاته‌كه بگوازرێنه‌وه، سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و خۆپێشاندانه‌ی ئه‌هوازیش به سه‌ره‌تای جووڵاندنی شه‌قامی ئێران لێك ده‌درێته‌وه، دژ به حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته.
ئه‌هواز هه‌رێمێكی عه‌ره‌بنشینی باشووری ڕۆژئاوای ئێرانه و ده‌ڕوانێته سه‌ر كه‌نداو و زۆرینه‌ی دانیشتووانی عه‌ره‌بن، له مێژوودا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی خۆیان بوون، به‌ڵام دواتر سه‌فه‌وییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ئههوازییهكانیان له‌ناوبرد و ئه‌و ناوچه فره‌وان و ستراتیجی و ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته‌یان خسته سه‌ر سنووری ئێرانه‌وه.