دابەشكردنی مووچەی سبەی ڕاگەیاندرا

:: AM:08:08:12/11/2019 ‌
بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت و لەو هەفتەیە مووچە یەك شوێنی تر دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 12ـی تشرینی دووەم، بەپێی زانیارییەكانی بە "وشە" دراون، لەو هەفتەیە مووچەی دوو شوێنی تر دابەش دەكرێت و سبەی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دوای تەنگژەی دارایی پشت دەبەستێت بە فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بەپێی ڕێككەوتنێك بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.
لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت 

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد