وەجبەی دووەمی پێشینەی خانووبەرە دابەش دەكرێت

:: AM:08:57:12/11/2019 ‌
وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، هەر هاووڵاتییەك یەك وەجبە پێشینەی خانووبەرەی وەرگرتووە، بەمنزیكانە وەجبەی دووەمیش وەردەگرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 12ـی تشرینی دووەم، لە نووسراوێكی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، ئەو كەسانەی پێشتر یەك وەجبەی پارەی پێشینەی خانووبەرەیان وەرگرتووە، ئەوا تەنیا ئەو بڕە پارەیە دەدەنەوە.

لە داهاتوودا پشكی دووەمیش وەردەگیرێت بەبێ‌ هیچ گۆڕانكارییەك
وەزیری دارایی و ئابووری ئاشكرای كردووە، ئەو كەسانەی یەك وەجبە پارەیان وەرگرتووە و بەڵێننامەیان نەداوە كە پشكی دووەم وەرنەگرن و ئەو قیستە دەگەڕێننەوە بەپێی خشتەی گەڕانەوەی پێشینە وەك ئەوەی دابەش كراوە، لە داهاتوودا پشكی دووەمیش وەردەگیرێت بەبێ‌ هیچ گۆڕانكارییەك.

ئەو نووسراوەی وەزیری دارایی و ئابووری لە كاتێكدایە لە ساڵی 2014 پێشینەی خانووبەرە وەستا بەهۆی تەنگژەی دارایی هەرێمی كوردستان و تا ئێستەش وەرگرتنەوەی قیستەكانی بۆ فەرمانبەران وەستێنراوە و پێشبینیش دەكرێت لە ساڵی نوێ‌ ئەو پێشینەیە وەربگیرێتەوە.





وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 7547 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌