به‌گوێڕه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ر مرۆڤێك جیاواز ئینته‌رنێت و ئه‌و ئامێره‌ی له‌به‌ر ده‌ستییه‌تی بۆ گه‌ڕان به‌ناو ئینته‌رنێتدا به‌كارده‌هێنێت، بۆیه ئه‌مه وای كردووه له به‌كارهێنانی وێبگهڕیشدا جیاوازبن، هه‌ر بۆیه شاره‌زایان له‌ڕووی باشی و خێرایی و سكێرهتییهوه باشترین وێبگه‌ڕ به‌كاربهێنن.
ماڵپه‌ڕی "
techradar" بابه‌تێكی له‌باره‌ی باشترین وێبگه‌ڕ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، زۆربه‌ی كه‌س وا بیریان ده‌كرده‌وه كه ئاپ و وێبگه‌ڕی "گووگڵ كڕۆم" باشترینه، چونكه له‌ڕووی به‌كارهێنانه‌وه رێژه‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی به‌كاریده‌هێنن.
شارەزایان ئەم ریزبەندییەیان بۆ باشترین وێبگەڕ داناوە
به‌ڵام له راستیدا وانییه، چونكه ئاپ و وێبگه‌ڕی "فایه‌ر فۆكس" له‌ڕووی باشی و خێرایی و سكێرهتییهوه له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مه و شاره‌زایان به باشترین وێبگه‌ڕ دایده‌نێن، هه‌روه‌ها گووگڵ دوای ئه‌و دێت كه دووه‌م باشترین وێبگه‌ره، به‌ڵام له‌ڕووی خێرایی و سكێرهتییهوه ناگات به فایه‌ر فۆكس، به‌ڵام له فایه‌ر فۆكس به‌كارهێنه‌ری زیاتره.
له ریزبه‌ندی سێیه‌م وێبگه‌ڕی "ئۆپێرا" دێ و له ڕیزبه‌ندی چواره‌میشدا وێبگه‌ڕی "مایكرۆسۆفت ئێج" دێ و له رزیبه‌ندی پێنجه‌میش وێبگه‌ڕی "ڤیڤاڵدی" دێ، ئه‌مانه‌یش پێنج باشترین وێبگهڕن له دنیادا كه بهكاریانبهێنیت.