كۆنگره‌ی 17ی حزبی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات و خالید عه‌زیزی به سكرتێری گشتیی ئه‌و حزبه هه‌ڵبژێرداریه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێك، حزبی دیموكراتی كوردستان 17ه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له ژێر دروشمی كۆنگره‌ی شه‌هیدانی 17ی خه‌رمانان له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژ ئه‌نجام داوه.
خالید عه‌زیزی پێشتر سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان بووه و دواتر له پلنیۆمێكدا وازی هێنا
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ڕاپۆرتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ كۆنگره و لێكدانه‌وه‌ی سیاسی له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیی كوردستان، ئێران، ناوچه‌كه په‌سه‌ند كرد و پێداچوونه‌وه به به‌رنامه و پێڕه‌وی ناوخۆی حزب كراوه.
وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی 17ی حزبی دیموكراتی كوردستان له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی "خالید عه‌زیزی"ی به سكرتێری گشتیی حزبه‌كه هه‌ڵبژارد.
خالید عه‌زیزی پێشتر سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان بووه و دواتر له پلنیۆمێكدا وازی هێنا و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو وه‌ك ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی كاری ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جارێكی تر كرایه‌وه سكرتێری ئه‌و حزبه.