ره‌نگه به‌لاته‌وه سه‌یر بێت، یه‌كێك له ناسیاوهكانت دوای ساڵانێكی زۆر پێكه‌وه‌ژیان، له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا ده‌بێته‌وه، تۆیش به سه‌رسامی له خۆت ده‌پرسی: چۆن ده‌كرێت دوای بیست ساڵ ته‌مه‌ن ئه‌م دوو هاوسه‌ره له یه‌كتر جیابوونه‌وه؟
هه‌ڵبه‌ته ئێمه جارێ واز له سه‌رسامیی تۆ ده‌هێنین، به شێوه‌یه‌كی تر پرسیاره‌كه دووباره ده‌كه‌ینه‌وه، ئایا درێژیی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری هۆكاره بۆ سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانی هاوسه‌رگیرییه‌كه؟ نه‌خێر..بۆ پشتگیری ئه‌و وه‌ڵامه نه‌رێییه ئاماژه بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌كه‌ین، كه وا ده‌كات هاوسه‌ران زۆرجار له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه بڕۆن و ژماره‌ی ساڵانه‌كانی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیریان وه‌ك فێڵێك له‌گه‌ڵ خۆیان و ده‌وروبه‌ریان به‌كاربهێن، ئه‌گینا له نێو خۆیاندا كامه‌ران و سه‌ركه‌وتوو نیین.
لێره‌دا به كورتی ئاماژه بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌كه‌ین له‌وانه:
یه‌كه‌م: جیابوونه‌وه كارێكی سه‌خته. زۆر جار هاوسه‌ره‌كان پێكه‌وه‌ژیان قبووڵ ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له جیابوونه‌وه ده‌ترسن، به تایبه‌تی له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران وه‌ك دیارده‌یه‌كی ناشیاو له قه‌ڵه‌م ده‌دات. بۆ نموونه ژنێك یان پیاوێك ئه‌گه‌ر له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووبێت، ئه‌وا ده‌زانێ دوای جیابوونه‌وه‌ی بارودۆخی سه‌ختره، به تایبه‌تی بۆ ژن كاتێك له كۆمهڵگاییهك ده‌ژیت به‌قه‌د پیاو مافه‌كانی ده‌ستبه‌ر ناكرێت. واته لێره‌دا ترس هۆكارێكی گرنگه بۆ به‌رده‌وامبوونی هاوسه‌رگیرییه‌كه.
دووه‌م: بوونی به‌رژه‌ندیی هاوبه‌ش، زۆرجار به‌رژوه‌ندی هۆكاربووه بۆ ئه‌وه‌ی دووكه‌س هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن، یانیش دواتر له كاتی هاوسه‌رگیری به‌رژوه‌ندی دروست ده‌بێت، لێره‌دا مه‌به‌ست ته‌نیا پاره و سامان نییه، به‌ڵكو چه‌ندان به‌رژوه‌ندی تر هه‌یه، له‌وانه منداڵ. بۆ نموونه ژن و پیاوێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند منداڵێكیان هه‌یه، ده‌ستبه‌رداری مانای راسته‌قینه و كامه‌رانی خێزانداری ده‌بن، بۆ به‌رژوه‌ندیی منداڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌مێننه‌وه.
سێیه‌م: مكوڕبوونی یه‌كێك له هاوسه‌ران. هه‌ندێك جار یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان زیاتر له‌ویتر و به‌راده‌یه‌كی نائاسایی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆش ده‌وێت، رێ نادات لێی جیابێته‌وه، جا به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌وه بێت یانیش به هۆی فریودانی بێت به‌هۆی بهرژوهندییهوه، له‌و حاڵه‌تدا هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ترسان یانیش به‌هۆی بهرژوهندییهكهوه له‌گه‌ڵی ده‌مێنێته‌وه. چه‌ندان هۆكاری تریش هه‌ن لێره‌دا ده‌رفه‌تی باسكردنی هه‌موویان نه‌بێت.
هاوسه‌ران ده‌بێت راشكاو و بوێرن له چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان
مه‌رج نییه ئه‌و هۆكارانه تاسه‌ر كاریگه‌رییان بمێنێ!
به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌و هۆكارانه تا سه‌ر به‌رده‌وام بن له هێشتنه‌وه‌ی رواڵه‌تی خێزانه‌كه و به‌رده‌وامبوونی هاوسه‌رگیرییه‌كه. بۆ نموونه دوای نه‌مانی به‌رژوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كه له‌وانه یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان بوێری ئه‌وه بكات جیا ببێته‌وه، یان ئه‌وه‌ی له‌ژێر ترس و هه‌ڕه‌شه ماوه‌ته‌وه، ئه‌وا دوای نه‌مانی ترس و هه‌ڕه‌شه‌كه جیا بێته‌وه. یان ژنێك به‌هۆی تێڕوانینی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ناوێرێ جیا ببێته‌وه كاتێك كهسوكارێك و پاڵپشتێك ده‌دۆزێته‌وه كه له مه‌سه‌له‌ی جیابوونه‌وه داكۆكی لێ بكات، ئه‌وا ئه‌و كات دڵنیایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرێت و بڕیاری جیابوونه‌وه ده‌دات. یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه موكڕبووه له‌سه‌ر پاراستنی هاوسه‌رگیرییه‌كه له‌وانه‌یه رۆژانێك بێت ئه‌و په‌رۆشییه‌ی نه‌مێنێ.
چ كاتێك درێژیی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری گرنگه؟
ئایا ژماره‌ی ساڵه‌كان له هاوسه‌رگیری گرنگ نییه؟ هه‌ڵبه‌ته به‌هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، بایه‌خ به پێوه‌ندی هاوره‌گه‌زی خۆی ده‌دات، هه‌روه‌ها كاتێك ده‌زانین به تێپه‌ڕبوونی رۆژگار مرۆڤه‌كان هۆگری یه‌كتر ده‌بن و هه‌ست و سۆزیان بۆ یه‌كتر ده‌بێت، ئه‌وا نابێت گرنگی ساڵه‌كان له پێوه‌ندی مرۆڤه‌كان و به تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی هاوسه‌رگیری به كه‌م بایه‌خ بزانین، به‌ڵام چ كاتێك؟ ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌ره‌كان درێژبوونه‌وه‌ی ساڵانی ته‌مه‌نیان ده‌كه‌ن به ده‌رفه‌تێك بۆ چاككردنی كێشه‌كانیان، له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن، مانایه‌كی دروست به هاوسه‌رگیرییان بده‌ن. كاتێك خۆیان له‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه به‌دوورگرت، كاتێك بوێرییان هه‌بوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان، كاتێك راشكاو بوون له ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆزییان، كاتێك كامه‌رانی خۆیان و به‌هێزی په‌یوه‌ندی خۆیان له سه‌رووی ئه‌وه دانا كه كۆمه‌ڵگا چۆن سه‌یریان ده‌كات.
زۆرى ساڵه‌كان پێوه‌ر نییه بۆ سه‌ركه‌وتنى هاوسه‌رگیرى
خێزانیش رۆشنبیری خۆی هه‌یه
خێزانیش وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی رۆشنیری خۆی هه‌یه، به‌و مانایه‌ی هه‌ر كه‌سێك هاوسه‌رگیری ده‌كات و ده‌یه‌وێ به‌سه‌ركه‌وتووی درێژه به‌هاوسه‌رگیری بدات، ئه‌وا ده‌بێت هه‌میشه له‌و رۆشنبیرییه نزیك بێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی دواجار ژیانی هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دروست ژیانی هاوسه‌رگیری به‌ڕێ بكات و نه‌وه‌ك وا بزانێ ته‌نیا به تێپه‌ڕبوونی ساڵانه‌كانی ته‌مه‌ن و مانه‌وه له‌ژێر بنمیچێك له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه.
سه‌دان توێژینه‌وه هه‌ن كه بنه‌ما هاوسه‌رگیری سه‌ركه‌وتوو دیار ده‌كه‌ن، بۆ نموونه توێژینه‌وه‌یه‌ك كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كراوه بنه‌ماكانی هاوسه‌رگیری به‌وشێوه‌یه دیار كردووه. گونجان و هاوئاهه‌نگی، راستگۆیی وپاكی له‌گه‌ڵ یه‌كتر، به‌ها و رێزدانان بۆ یه‌كتر، به‌رگه‌گرتنی ناخۆشییه‌كان، هونه‌ری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پاراستنی متمانه به‌یه‌كتر.