كۆمپانیای دانە گاز كار بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم دەكات

:: PM:09:00:12/11/2019 ‌

لەو كاتەی كۆمپانیای پێرڵ پترۆڵیەم، یەكێك لە لقەكانی كۆمپانیای دانە گاز، كار لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنان لە هەرێمی كوردستان دەكات، پشكی كۆمپانیاكە لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە رێژەی 16.7% بەرز دەبێتەوە و دەگاتە 230 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵ.

كەرتی نەوتی هەرێم لە گەشەسەندن بەردەوامە
بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی كۆمپانیاكە، پاتریك ئلمان، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكە رای گەیاندووە، كۆمپانیاكەمان لە ماوەی نۆ مانگی یەكەمی ئەمساڵ داهاتێكی زۆری لە نەوتی هەرێمی كوردستان دەست كەوتووە.

زیاتر گوتی، هۆكاری زیادبوونی ئەو بڕە پارەیە بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوت و دانی بڕی پارەی شایستەی كۆمپانیاكە لەلایەن هەرێم بە شێوەیەكی رێكوپێك كە بڕەكەی گەیشتە 230 ملیۆن دۆلار، دەگەڕێتەوە، لەوكاتەی پێوەندی ناوخۆییمان بەهێزە و كارەكان بە باشی دەڕۆن بەڕێوە.

راپۆرتەكە زیاتر روونی كردەوە، كۆمپانیای پێرڵ پترۆڵیەم، یەكێك لە لقەكانی كۆمپانیای دانە گاز، كار لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنان لە هەرێمی كوردستان دەكات، كە تا ئێستە 25%ی پێویستی ناوچەك لە وزە فەراهەم نییە و پێشبینی دەكرێت كە خواست لەسەر وزە لەسەر ئاستی مامناوەند و درێژخایەن زیاد ببێت، ئێستەیش توانای بەرهەمهێنانی سێ چواریەكی كارەبای هەرێم هەیە. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل