ئاوی خواردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی تێكه‌ڵ به ئاوه‌ڕۆ بووه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانیش داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، كاسترۆ مه‌عرووف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی گه‌ره‌كی كانێسكانی شاری سلێمانی به‌دواداچوونمان بۆ حاڵهتهكرد و ده‌ركه‌وت ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ره‌كه پیسبووه و شیاوی خواردنه‌وه نییه.
ئاوی خواردنه‌وه‌ی دانیشتوانی كانێسكان له‌گه‌ڵ ئاوه‌ڕۆ تێكه‌ڵ بووه
زیاتر گوتی، ئاوی خواردنه‌وه‌ی دانیشتوانی كانێسكان له‌گه‌ڵ ئاوه‌ڕۆ تێكه‌ڵ بووه و به‌هۆیه‌وه ره‌نگی ئاوه‌كه تێكچووه و به كه‌ڵك نایه‌ت بۆ خواردنه‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه داوایان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پیسبونی ئاوه‌كه و ئه‌وانیش به‌ڵێنیان داوه به زووترین كات تیمه‌كان بنێرن بۆ چاره‌سه‌ركردن.
لای خۆیه‌وه ئامانج جه‌لال به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئاوی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، داوا له دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی كانێسكان ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی پیسبونی ئاوه‌كه سه‌ردانی گردی جۆگه بكه‌ن له‌وێ به‌شی پیسبون هه‌یه‌و بۆیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ساڵانه له شاری سلێمانی حاڵه‌تی له‌و جۆره ڕووده‌دات و بۆ ماوه‌یه‌ك ئاوی سنووره‌كه پیس ده‌بێت، ئه‌وه‌یش به‌رده‌وام گومانی لای هاووڵاتییان دروست كردووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی