بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا سه‌ردانی واشنتن بكات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كۆ ببێته‌وه، پێگه‌ی
ده‌یلی كه‌له‌ری ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه بابه‌تێكی ئانی سپیكهاردی توێژه‌ر له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی توندوتیژی و توندڕۆیی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه ئه‌ردۆغان خۆی و پاسه‌وانه به‌ڵته‌چییه‌كانی بۆ لێدان له پۆلیس و ڕۆژنامه‌وانانی ئه‌مه‌ریكی دووباره دێنه‌وه ئه‌مه‌ریكا.
له دوا سه‌ردانی فه‌رمی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌مه‌ریكا، پاش دیداری له‌گه‌ڵ تره‌مپ و له‌و كاته‌ی خۆپێشانده‌ران ناڕه‌زاییان به‌رانبه‌ر به هاتنی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕی، ڕۆژنامه‌وانانی به ڕه‌گه‌زی تورك و هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌خنه‌ی توندیان له ئه‌ردۆغان گرت له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی، پاسه‌وانه‌كانی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان و خۆپێشانده‌ران و ته‌نانه‌ت پۆلیسێكی ئه‌مه‌ریكیشیان بریندار كرد.
ئه‌ردۆغانی دژه مافی مرۆڤ و دیموكراسی ده‌گه‌ڕێته‌وه واشنتن و پاسه‌وانه‌كانی له خه‌ڵكی ده‌ده‌نه‌وه
ئه‌مجاره كه ئه‌ردۆغان دێته‌وه واشنتن، ته‌نیا ڕووبه‌ڕووی گرووپێكی بچووكی خۆپێشانده‌ران و ڕۆژنامه‌وانان نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو هێرشی داگیركاری كردووه‌ته سه‌ر كورده‌كان له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سی ئاواره كردووه و 90 هاووڵاتی مه‌ده‌نیش كه ژن و منداڵیشیان تێدایه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه كۆتایی به ژیانیان هێنراوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر پێشوازی له‌و سیسته‌مه و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌كات، كه ساڵ دوای ساڵ تاوانه‌كانی دژ به مافی مرۆڤ و دیموكراسی و خه‌ڵكی سڤیل زیاتر و گه‌وره‌تر ده‌بێت.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌یش له دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ته‌مووزی 2016، حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان سه‌دان دامه‌زراوه‌ی میدیایی داخست و زیاتر له 100 هه‌زار كه‌سی له كار دوورخسته‌وه و ده‌یان هه‌زاری تریشی خسته گرتووخانه‌وه، ئه‌مه‌ریكا كه خۆی به سه‌رتۆپی دیموكراسی و ڕێزگرتن له مافی مرۆڤ ده‌زانێ، چۆن ده‌بێ پێشوازی له سه‌رۆكی سیسته‌مێكی دژه دیموكراسی و دژه مرۆڤایه‌تی له‌مجۆره بكات.