پیاوێكی هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی كوێت له ئیمارات به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ دراوسێكه‌ی، ناچار شێره دڕنده‌كه‌ی هێناوه‌ته ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له دراوسێكه‌ی به‌ربدات و كۆتایی به ژیانی بێنێت.
میدیاكانی
ئیمارات بڵاویان كرده‌وه، كه له‌سه‌ر پاككردنی ئۆتۆمبێل له‌به‌رده‌م ماڵی ئه‌و پیاوه‌ی هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی كوێته، ناڕه‌زایی دژ به دراوسێكه‌ی ده‌ربڕیوه و ئه‌ویش به توندی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و دواجاریش بووه‌ته ده‌مه‌قاڵه و شه‌ڕیان و پاشان ئه‌و چووه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌ی و شێره‌كه‌ی هێناوه‌ته ده‌ره‌وه و ویستوویه‌تی له دراوسێكه‌ی به‌ربدات.
له‌سه‌ر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی به شێر هێرشی كرده سه‌ر دراوسێكه‌ی
پیاوه كوێتییهكه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر گوێی له‌و قسه نه‌شیاوانه‌ی دراوسێكه‌ی نه‌بێ، شێره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه تا به ته‌واوی بیترسێنێت، بێگومان دراوسێكه‌یشی زۆر ترساوه و پێوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردووه، دواجار ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه و دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه جارێكی تر ئۆتۆمبێل له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی ئه‌و ڕاناگرێت.
ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له شوێنه‌كه بوون چوونه‌ته نێوانی هه‌ردوولا و خاوه‌ن شێره‌كه‌یان هێور كردووه‌ته‌وه و تكایان لێ كردووه كه كارێكی له‌مشێوه‌یه ئه‌نجام نه‌دات، ئه‌ویش هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه، به‌ڵام دواجار كه دراوسێكه‌ی به‌ڵێنی داوه كه چیتر ئۆتۆمبێل له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی ڕاناگرێت، ئیتر ئه‌ویش هێوربووه‌ته‌وه و كێشه‌كه كۆتایی پێهاتووه.