قاوه یه‌كێكه له خواردنه‌وه به‌ربڵاوه‌كانی جیهان و زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌ش و وزه و چالاكییه‌كانی له‌ش هه‌یه، هه‌رچه‌نده خواردنه‌وه‌ی مرۆڤ به ته‌واوی بێ‌دار ده‌كات و وزه‌ی زۆر به جه‌سته‌مان ده‌دات، به‌ڵام هاوكات قاوه كاریگه‌ری زۆریشی له‌سه‌ر قژی مرۆڤ هه‌یه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی قاوه ڕێژه‌یه‌كی زۆری كافاین و فلاڤۆنۆیدسی تێدایه یارمه‌تی گه‌شه‌ی قژ ده‌دا له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و له هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بێ، كاتێك به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی قاوه سووڕی خوێن چالاك ده‌بێ، ئه‌مه وا ده‌كات خۆراكی زیاتر له ڕێی خوێنه‌وه به ڕه‌گی تاڵه قژه‌كان بگات، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات له كێشه دوور بن و له گه‌شه‌ی به‌رده‌وام دا بن.
قاوه به‌هێزكه‌رێكی گرنگی قژه و به ته‌واوی گرفته‌كانی قژ له‌ناو ده‌بات
شۆردنی قژ به
قاوه چی لێ ده‌كه‌وێته‌وه؟
یه‌كێك له ڕێ باو و گرنگه‌كان بۆ به‌هێزكردنی توانای قژ و نه‌هێشتنی كێشه‌كانی، شاره‌زایان پێشنیاز ده‌كه‌ن، كه قژ به قاوه بشۆین، قاوه به ئاوی سارد بگرنه‌وه و دواتر بیكه‌نه بوتڵێكی ئاوپژێنه‌وه و قژتانی پێ ته‌ڕ بكه‌ن و دواتر پێستی سه‌رت به هێوای مه‌ساج بكه و بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك به‌جێی بهێڵه، پاشان به ئاوی سارد بیشۆ، مانگی دوو جار ئه‌م حاڵه‌ته دووباره بكه‌ره‌وه له زۆربه‌ی كێشه‌كانی قژ ڕزگارتان ده‌بێت.