چه‌وه‌نده‌ر یه‌كێكه له ڕووه‌كه به‌سووده‌كان و بۆ زۆر خواردن سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام پزیشكان له‌م دوایییه گرنگترین سوودیان دۆزییه‌وه، كه ئه‌ویش پاككردنه‌وه‌ی جگه‌ره له ژه‌هره‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئاسن و كالیسیۆم و ڤیتامین Bی تێدایه، بۆ پاككردنه‌وه‌ی جگه‌ر له ژه‌هر و ڕه‌وانی له كۆئه‌ندامی هه‌رس پێویسته گیراوه‌ی چه‌وه‌نده‌ر و ئه‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه ئاماده بكه‌ن و بیخۆنه‌وه.
پێكهاته‌كانی گیراوه‌كه بریتین له سێ گێزه‌ر و یه‌ك
چه‌وه‌نده‌ر و دوو سێ‌و و شه‌ش گه‌ڵای كه‌له‌رم و نیو ڕه‌گی زه‌نجه‌فیل و نیو لیمۆی سروشتی، له خه‌ڵایه‌ته‌كی كاره‌بایی سه‌رجه‌م ئه‌و پێكهاتانه و دوو كوپ ئاو به ته‌واوی تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه‌ن و دواتر شه‌ربه‌تێكی لێ دروست ده‌بێ، به خواردنه‌وه‌ی زۆرترین سوودتان پێ ده‌گات.
سووده‌كانی ئه‌م شه‌ربه‌ته بریتییه له مانه‌ی خواره‌وه
یه‌كه‌م: چاره‌سه‌ری قه‌بزی ده‌كات، چه‌وه‌نده‌ر گرفتی هه‌رس و میتابۆلیزم چاره‌سه‌ر ده‌كات، بۆیه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌هێزكردنی سیسته‌می هه‌رس و به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ڕێ له قه‌بزی ده‌گرێ.
ئه‌م شه‌ربه‌ته زۆرترین سوود به جگه‌ر و كۆئه‌ندامی هه‌رس و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌گرێ
دووه‌م: په‌ستانی خوێن ئاسایی ده‌كاته‌وه، به‌هۆی بوونی ترشی نه‌یتریكه‌وه له چه‌وه‌نده‌ردا یارمه‌تی نزمكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌دات، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه دوو كوپ شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر بخۆنه‌وه، ئه‌وا به درێژایی ڕۆژ په‌ستانی خوێنت ئاسایی ده‌بێته‌وه و ڕێ له به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌گرێ.
سێیه‌م: ڕێ له پیربوون ده‌گرێ، چه‌وه‌نده‌ر ئاوێته‌ی فینۆلی تێدایه كه ئاوێنه‌یه‌كی كیمیایییه و ڕه‌گه ئازاده‌كان بێلایه‌ن ده‌كات، به‌مشێوه‌یه ڕێ له چرچبوونی پێست ده‌گرێ، بۆیه شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه خواردنی كوپێك له‌م شه‌ربه‌ته ڕۆژانه پێستتان هه‌میشه به گه‌نجی ده‌هێڵێته‌وه.