بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای بە هەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بكات.
ئەمڕۆ چوارشەم 13ـی تشرینی دووەم، ڕۆبینا تیاری ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ بۆ كۆمەڵێك پرس كۆ دەبێتەوە و یەكێك لە بڕگەكان بریتیە لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای بە هەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست.
ڕوونی كردەوە، بەشێك لە دانیشتنەكە دانان و ئالوگۆڕكردنی ژمارەیەك پەرلەمانتار لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان و پێكهێنانی چوار لیژنەی هەمیشەییی دەبێت.
ئالوگۆڕكردنی ژمارەیەك پەرلەمانتار لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان و پێكهێنانی چوار لیژنەی هەمیشەییی دەبێت
بەپێی بەرنامەی دانیشتنەكە بێت كۆبوونەوەكە لەچەند بڕگەیەك پێكدێت و خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازە یاسا و بڕیارانەی خوارەوە بەپێی حوكمی مادەكانی (79 و 80 و 82)ی پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان دەكرێ:
1 – پێشنیازی یاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
2 - پێشنیازی یاسای (بەرەنگاربوونەوەی بە قاچاغبردنی نەوت و لێدەرهێنراوەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
3 - پێشنیازەیاسای (بیمەی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
4 - پێشنیازەبڕیاری (دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان).
دووەم: دانان و ئالوگۆڕكردنی ژمارەیەك پەرلەمانتار لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان و پێكهێنانی چوار لیژنەی هەمیشەییی پەرلەمان بەپێی مادەكانی (28، 29، 34) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: خستنەڕووی بیرۆكەی ئەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە بەپێی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (49)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق:
1 - بیرۆكەی (جوان یونس رۆژبەیانی) پێوەست بە دووبارە تەعریبكردن و مەترسیی هەمواركردنەوەی مادەی (140)ی دەستووری هەمیشەیی عێراق.
2 - بیرۆكەی (كاروان عبدالرحمن عبدالله) پێوەست بە پرسی چۆنیەتیی شەفافكردنی نەوت لە هەرێمی كوردستان.