گۆڤاری "فۆربێس" كه گۆڤارێكی تایبه‌ت به ئابووریی ئه‌مه‌ریكاییه، داهاتی 10 خاتوونه ئه‌ستێره‌ی بواری گۆرانیی بۆ ساڵی 2019 بڵاو كردووه‌ته‌وه كه پێگه‌ی "
ئیلاف" وه‌ك هه‌واڵێك بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
پێگه‌كه له‌و لیسته‌ی گۆڤاره ئه‌مه‌ریكاییه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، یه‌كه‌م ناو "تایلۆر سویفت"ه كه له ساڵی 2019دا داهاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 185 ملیۆن دۆلار. داهاته‌كه‌ی تایلۆر زیاتر 100 ملیۆن دۆلار له سه‌رووی داهاتی گۆرانیبێژ بیونسییه كه به پله‌ی دووه‌م ناوی هاتووه و داهاتی 81 ملیۆن دۆلاره.
له پله‌ی سێیه‌مدا ناوی ریهانا هاتووه كه داهاتی 62 ملیۆن دۆلاره. به‌دوایدا كاتی بێریی گۆرانیبێژ داهاته‌كه‌ی 57 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاره. له پله‌ی پێنجه‌مدا ناوی بینك هاتووه كه داهاتی 57 ملیۆن دۆلاره.
له پله‌ی شه‌شه‌مدا ئه‌ریانا گراندیی گۆرانیبێژ هاتووه كه داهاتی 48 ملیۆن دۆلاره. به‌دوایدا خاتوونه گۆرانیبێژ جنێفه‌ر لۆبیزه كه داهاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 43 ملیۆن دۆلار.
له پله‌ی هه‌شته‌مدا ناوی لیدی گاگا هاتووه كه داهاتی گه‌یشتووه‌ته 39 ملیۆن دۆلار. به‌دوای ئه‌ویش ناوی سیلین دیۆن هاتووه كه داهاتی 37 ملیۆن دۆلاره. دوا كه‌سیش كه ناوی له لیسته‌كه‌دا هاتووه، شاكیرای گۆرانیبێژه كه داهاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 35 ملیۆن دۆلار.
تایلۆر ئه‌لیسۆن سویفت كه گۆرانیبێژێكی ناوداری ئه‌مه‌ریكییه، له ساڵی 1989 له دایك بووه، هاوكات به نووسینی تێكستی گۆرانی ده‌ناسرێته‌وه. له ساڵی 2006دا یه‌كه‌مین گۆرانیی بڵاو كره‌وه و به‌دوایدا ئه‌لبوومێكی بڵاو كرده‌وه و له بواری گۆرانیدا بووه ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه. تا ئێسته شه‌ش ئه‌لبوومی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له چوار فیلمی سینه‌ماییدا به‌شداریی كردووه. هه‌روه‌ها ده‌یان خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رگرتووه.