رۆژنامەنووسێک سەرباری ئەوەی پێشتر بە کەفالەت ئازاد کرابوو، ئەمڕۆ جارێکی‌تر لەلایەن هێزە تەناهییەکانی گەرمیانەوە گیرا، ئەو رۆژنامەنووسە برای ئەندامێکی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕانە.
ئێمە ئەو گرتنە بە تۆڵەکردنەوە دەزانین و لێی بێدەنگ نابین
ئەمڕۆ چوارشەم 13ی تشرینی دووەم، ئه‌حمه‌د حه‌مید ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بەری رادۆی ده‌نگ له كه‌لار به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی كۆن كه پێشتر ئازاد عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی ده‌نگ به كه‌فاله‌ت ئازاد كرابوو، ئه‌مرۆ دادگای كه‌لار كهفالهتهكهی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و بڕیاری گرتنی دووبارە بۆ دەرکردەوە.
زیاتر روونی دەکاتەوە، گرتنی رۆژنامه‌وان ئازاد عوسمان له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی بچوكه، له‌كاتێكدایه تا ئێستا یه‌ك دزی گه‌وره، یه‌ك تاوانباری گه‌وره نه‌گیراوه، ئیمە ئەو گرتنە وەک تۆڵە کردنەوە دەبینین و لەو کارە بێدەنگ نابین.
ئازادعوسمان، برای عه‌دنان عوسمان ئه‌ندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه و پێشتر له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌می خزنه‌تگوزاری و گه‌نده‌ڵی به‌دواداچوونی كردبوو له رێگه‌ی رادیۆ لۆكاڵییهكهیانهوه، ئه‌و فرمانەی دادوەر له‌كاتێكدایه، ته‌نیا رۆژێك تێپه‌ڕیوه له شكانی مانگرتنی دادوه‌ران وداواكارانی گشتی له‌گه‌رمیان كه‌ئه‌وانیش ره‌خنه‌یان له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ناوچه‌كه‌یان هه‌بوو.
عه‌لی جه‌مال، گووته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان بۆ"وشه" گوتی، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به بڕیاری دادوه‌ر لای ئێمه گیراوە.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی