عه‌لى سیستانى رۆژى دووشه‌مى رابردوو دوایین قسه‌ى خۆى له‌سه‌ر خۆپێشانده‌رانى عێراق كرد كاتێك گوتى، "خۆپێشانده‌ران بێ جێبه‌جێكردنى داواكانیان ناگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان". به بڕواى چاودێرانى سیاسى ئه‌م رسته‌یه‌ى سیستانى هانده‌رێكى زیاتره بۆ خۆپێشانده‌ران و له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌ركرده‌كانى شیعه نیگه‌ران ده‌كات.
عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له عێراق، له دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عسه‌وه له ساڵى 2003 رۆڵێكى سه‌ره‌كى له یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌كانى عێراق هه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌ك كاتێك ناكۆكى و ته‌نگژه له عێراق ده‌گاته لووتكه، ئه‌وا عه‌لى سیستانى دێته ناو بابه‌ته‌كه‌وه و چاره‌سه‌رى ده‌كات، هۆكاریش ئه‌وه‌یه كاتێك شیعه‌ى له‌ڕووى ژماره‌وه گه‌وره‌ترین پێكهاته‌ى عێراقن ئه‌وان هه‌موویان گوێڕایه‌ڵى عه‌لى سیستانى ده‌بن.
له ماوه‌ى 16 ساڵى رابردوودا عه‌لى سیستانى له‌گه‌ڵ بابه‌تى هه‌ستیار قسه‌ى هه‌بووه له‌وانه به‌شداریكردنى شیعه‌كان له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى عێراق، دووه‌م چاره‌سه‌ركردنى شه‌ڕى نێوان سوپاى مه‌هدى و ئه‌مه‌ریكا بوو كه میلیشیاى مه‌هدى ئه‌وكات له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرا، دواجاریش له دواى هه‌ڵبژاردنى ئایارى 2018 عه‌لى سیستانى كاریگه‌رى خۆى هه‌بوو كاتێك راى گه‌یاند پاڵپشتى هیچ كه‌سێك ناكات بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت كه دووباره بێت و خه‌ڵك تاقییان كردبێته‌وه.
ئه‌مجاره‌یش دواى ئه‌وه‌ى زیاتر له 40 رۆژه خۆپێشاندانه‌كانى عێراق ده‌ستى پێ كردووه، عه‌لى سیستانى رۆژى دووشه‌مى رابردوو دوایین هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كان ده‌ربڕى و به‌مه‌یش خۆپێشاندانه‌كانى خسته قۆناغێكى تره‌وه.
سیستانى سه‌ركرده‌كانى عێراقى نیگه‌ران كردووه
هه‌ڵبه‌ته ده‌بێت ئاماژه بۆ ئه‌وه بكرێت، له هه‌ر شه‌ش هه‌فته‌ى خۆپێشاندانه‌كان عه‌لى سیستانى هه‌ڵوێستى هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ڵوێستى ئه‌مجاره‌ى له چه‌ند خاڵێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌كانى پێشووى جیاوازه. یه‌كه‌م جاره‌كانى پێشوو جیا له‌وه‌ى داواى ده‌كرد توندوتیژى له دژى خۆپێشانده‌ران بوه‌ستێنرێت، به نه‌رمى داواى له حكوومه‌تیش ده‌كرد داواى خۆپێشانده‌ران بهێنێته دى. ته‌نانه‌ت رۆژى هه‌ینى رابردوو یه‌كێك له نوێنه‌ره‌كانى باسى له‌وه كرد ده‌كرێت هه‌لێكى تر به حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران بدرێت، خاڵى دووه‌م ئه‌وه بوو ئه‌و په‌یامه‌كانى له‌رێى نوێنه‌ره‌كانى بڵاو ده‌كرده‌وه، كه‌چى ئه‌مجاره له رێى جینین پلاسخارتى نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو كاتێك رۆژى دووشه‌مى رابردوو دیدارێكى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ سیستانى كرد و دواتر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى نوێنه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كه ته‌واوى بۆچوونه‌كانى سیستانى خسته‌ڕوو و دواى كۆنگره‌كه‌یش نووسینگه‌ى سیستانى له راگه‌یاندراوێكدا دووپاتى له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى پلاسخارت كرد.
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت دوایین هه‌ڵوێستى عه‌لى سیستانى له‌باره‌ى خۆپێشانده‌ران وه‌ك بزوێنه‌رێكى گرنگ ده‌زانرێت، چونكه ئه‌و دووپاتى كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، "خۆپێشانده‌ران بێ جێبه‌جێكردنى داواكانیان ناگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان". سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق ناتوانن چاره‌سه‌رى ته‌نگژه‌كان بكه‌ن، ئه‌وا بیر له رێییه‌كى تر ده‌كه‌ینه‌وه.
چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هه‌موو جارێك هه‌ڵوێسته تونده‌كانى سیستانى كاریگه‌رى خۆى هه‌بێت و بۆ بابه‌ته گرنگه‌كان یه‌كلاكه‌ره‌وه بووه، ئه‌م جاره‌یش دوو هێنده بووه، چونكه هه‌ڵوێسته‌كانى له كاتێكدا بووه كه ئه‌مه‌ریكا داواى كردووه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له عێراق بكرێت. بۆیه هه‌ڵوێسته‌كه‌ى سیستانى راسته‌وخۆ ده‌ڕژێته به‌رژه‌وه‌ندى خۆپێشانده‌ران و مكوڕتریان ده‌كات.
رۆژنامه‌ى
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، "لێدوانه‌كانى سیستانى بۆ نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جۆش و خرۆشیى عێراقییه‌كان زیاتر كردووه". له هه‌مان كاتدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌و لێدوانه‌ى سیستانى سیاسه‌تمه‌دارانى عێراقى نیگه‌ران كردووه، چونكه ئه‌وان بیریان له هه‌موو رێیه‌ك ده‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایى به خۆپێشاندانه‌كان بهێنن، كه‌چى ئه‌و لێدوانانه‌ى سیستانى وا ده‌كات ئه‌م خواسته‌ى ئه‌وان زه‌حمه‌تتر بێت، چونكه به لێدوانه‌كانى سیستانى خۆپێشانده‌ران پشتیان به‌هێزتر ده‌بێت.
هه‌ر هێنده‌یش نا، به‌ڵكو چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند رۆژى داهاتوو ژماره‌ى خۆپێشانده‌ران زیاتر بێت، ئه‌مه‌یش دوو رۆژ ده‌بێت له‌ڕووى مه‌یدانییه‌وه هه‌ستى پێ كراوه. له‌وانه قوتابیان و مامۆستایان كه پێشتر بایكۆتیان شكاندبوو و گه‌ڕابوونه‌وه ده‌وامى ئاسایى خۆیان، كه‌چى له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كه‌ى سیستانى جارێكى تر ده‌ستیان به بایكۆت كرده‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هۆى لێدوانه‌كه‌ى سیستانى ژماره‌ى خۆپێشانده‌ران زیاتر بێت
یه‌كه‌م رۆژى ئه‌م مانگه سه‌ندیكاى مامۆستایانى عێراق وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ خۆپێشاندانه‌كانى عێراق، بایكۆتى سه‌رانسه‌رى له عێراق راگه‌یاند، به‌ڵام له نۆى مانگ بایكۆت شكێنرا و زۆر له قوتابخانه‌كان گه‌ڕانه‌وه ده‌وامى فه‌رمى خۆیان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جارێكى تر بایكۆتى مامۆستایان و قوتابیان ده‌ستى پێ كرده‌وه.
سه‌ندیكاى مامۆستایان له به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمى خۆى كه شه‌وى رابردوو بڵاو كرایه‌وه، داوا له سه‌رجه‌م مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى كه‌رتى په‌روه‌رده ده‌كات له شاره‌كان ده‌ست به خۆپێشاندان بكه‌ن. سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌تى گوتووه، بڕیار دراوه نه‌هاتنى قوتابیان له قوتابخانه تۆمار نه‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان به‌شدارى خۆپێشاندانه‌كان بكه‌ن.