به‌ر له 15 هه‌زار ساڵ پێش ئێسته مرۆڤه كۆنه‌كان قۆڵتیان هه‌ڵ ده‌كه‌ند بۆ راوكردنی مامۆسه‌كان و خواردنیان، كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن شوێنه‌وارناسان له مه‌كسیك یه‌كێك له‌و قۆڵتانه دۆزرایه‌وه كه ئێسكه‌په‌یكه‌ری مامۆسی تێدایه.
ماڵپه‌ڕی به‌ریتانی "
thesun" بابه‌تێكی له‌باره‌ی ئه‌م ته‌ڵه كۆنه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، پێش 15 هه‌زار ساڵ مرۆڤ له‌سه‌ر خواردنی فیلی مامۆس ژیاوه، بۆیه چه‌ند ته‌ڵه‌ی قۆڵتیان دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی مامۆسه‌كان بكه‌ونه ناوی و ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراك بۆیان.
مرۆڤە کۆنەکان ئەم تەڵەیەیان بۆ ڕاوکردنی مامۆسەکان بەکاردەهێنا
ته‌ڵه‌كه قۆڵتێكی فراوانه كه هه‌ر مامۆسێك بكه‌وێته ناوی ناتوانێ بێته ده‌ره‌وه، چونكه درێژییه‌كه‌ی 22 مه‌تره و به‌رزییه‌كه‌یشی دوو مه‌تره كه به نزیكه‌یی جێی 14 مامۆسی لێ ده‌بووه‌وه. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئه‌م كاته هه‌ر له‌ناو قۆڵته‌كه‌دا مامۆسه‌كانیان ده‌كوشت و گۆشته‌كه‌یان ده‌خوارد.
به‌م هۆیه‌وه و مانه‌وه‌ی ئێسكه‌په‌یكه‌ره‌كانی ئه‌و مامۆسانه، شوێنه‌وارناسانی مه‌كسیكی توانییان ئه‌م قۆڵته بدۆزنه‌وه كه به ده‌یان ئێسكه‌په‌یكه‌ری مامۆسی تێدابوو و دوای توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 15 هه‌زار ساڵ پێش ئێسته.