ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ره‌تای كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه راپۆرتێكی له‌باره‌ی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت و میلاك و خه‌رجییه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی پڕۆژه‌ی چاكسازی له بواری كاروباری پێشمه‌رگه خسته‌ڕوو. ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌ندامێتی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانی ناوخۆ و كاروباری پێشمه‌رگه و دارایی و ئابووری بۆ به‌دواداچوونی بڕگه‌كانی راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێكبهێنرێت و دواتر بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه بدرێت.
سازش له ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كان هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ین
پاشان خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دۆسێی دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی راپۆرتێكی خسته‌ڕوو له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبه‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماده‌كانی 3 و 12 و 16 و 17 له یاسای فیدراڵی ژماره 4ی ساڵی 2019 تایبه‌ت به هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگان ژماره 12ی ساڵی 2018 و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی لیژنه‌ی پێكهاتوو بۆ گۆڕانكاری له ده‌ستووری عێراق و یه‌كه‌مین كۆنووسی لیژنه‌كه. ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها گفتوگۆی له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه له‌سه‌ر پاراستنی ده‌سه‌ڵات و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه به هیچ شێوه‌یه‌ك سازشیان له‌سه‌ر ناكرێت.
له كۆتادا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی بارودۆخی كارمه‌ندانی گرێبه‌ست پێكبهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر ده‌رئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كه بخاته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
پوخته‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی حكوومه‌ت:
• پشتیوانیی له پرۆژه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین.
• سازش له ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كان هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ین.
• پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی بابه‌تی كارمه‌ندانی گرێبه‌ست.