دواى ماوه‌یه‌ك له گرژی و ململانێ و بوونى چه‌ندان دۆسیه‌ى ئاڵۆز، ئه‌مڕۆ له واشنتن دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا كۆ ده‌بنه‌وه. دیار نییه گفتۆگۆى سه‌ره‌كیان نێوانیان چى ده‌بێت، به‌ڵام وه‌ك چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن ته‌نیا دیداره‌كه له خزمه‌تى ئه‌ردۆغان ده‌بێت و پێگه‌ى ئه‌و به‌هێز ده‌رده‌خات.
له دوو ساڵى رابردوودا كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى ئاڵۆز له نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا رووى داوه، وه‌ك چاودێران و توێژه‌ران ده‌ڵێن هیچ یه‌كێك له‌و كێشانه هێنده ئاسان نییه، به‌شێوه‌یه‌كى كاتى تێپه‌ڕێت. كێشه‌كانیش بریتى بوون له گرتنى قه‌شه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى له توركیا، كه ماوه‌یه‌كى زۆر گرژییه‌كى زۆرى خسته نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌وه، دواتر كێشه‌ى كڕینى سیستمى به‌رگرى مووشه‌كى له‌لایه‌ن توركیاوه ته‌نگژه‌یه‌كى تر‌ى دروست كرد و كه ئێسته‌یش به‌رده‌وامه و لێكه‌وته‌ى خۆى هه‌یه، له‌وانه راگرتنى پێدانى فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئێف -35 به توركیا، كه ئه‌مه‌ریكا وه‌ك سزایه‌ك به‌كارى هێنا.
دوا به دواى ئه‌م كێشانه دۆسیه‌ى رۆژئاواى كوردستان و سووریا كه‌وته نێوانیان كه له راگه‌یاندنى ئه‌وان به "رۆژهه‌ڵاتى فوڕات" ناو ده‌برێت. ئه‌مه‌یش كاتێك بوو كه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بڕیارى دا له سووریا بكشێته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى توركیا ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى له باكورى سووریا ئه‌نجام ده‌دات، كه‌چى به‌رپرسانى تر‌ى ئه‌مه‌ریكا كه‌وتنه ره‌خنه‌گرتن له تره‌مپ، چونكه پێیان وابوو ئه‌م بڕیاره‌ى تره‌مپ رێ بۆ هه‌ژموونى رووسیا فراوانتر ده‌كات.
ته‌نیا پێشوازیكردنى له كۆشكى سپى بۆ ئه‌ردۆغان خه‌ڵاته
وێڕاى هه‌موو ئه‌م دۆسیانه، دۆسیه‌یه‌كى تر له نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا گرژى ئه‌م دوو وڵاته‌ى زیاتر كرد، ئه‌ویش بڕیارى به جینۆسایدناساندنى كوشتارى ئه‌رمه‌نه‌كان بوو له لایه‌ن كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌م بڕیاره‌ى كۆنگرێس زیاتر توركیا تووڕه كرد.
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ بوونى ئه‌و هه‌موو كێشانه له نێوان توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، له ماوه‌ى مانگى رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ چه‌ندان هه‌ڵوێستى ئاڵۆزى له‌سه‌ر توركیا و خودى سه‌رۆكه‌كه‌ى هه‌بووه. له‌وانه نامه‌یه‌كى تره‌مپ ئاشكرا بووه كه به ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ، "لووتبه‌رز و ده‌به‌نگ مه‌به". ئه‌م نامه‌یه وه‌ك هه‌ڕه‌شه و دوور له هه‌موو ئه‌ته‌كێتى دیپلۆماسى نووسرابوو. دواتر هه‌ڕه‌شه‌ى كرد به‌هۆى هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر هێزه كوردییه‌كان، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا سزاى توركیا ده‌دات به‌شێوه‌یه‌ك ئابوورییه‌كه‌ى ده‌ڕووخێنێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دۆناڵد تره‌مپ خزمه‌تێكى گه‌وره‌ى ئه‌ردۆغانى كرد كاتێك بڕیارى دا هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بكشێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى توركیا له نۆى مانگى رابردوو ده‌ست به هێرشه‌كه‌ى بكات. كه‌چى دوێنێ به‌ر له‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ واشنتن ده‌ست پێ بكات، ره‌جه ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند له دیداره‌كه‌ى به تره‌مپ ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانى نه‌بووه، چونكه هێشتا هێزه كوردییه‌كان له نزیك ناوچه سنوورییه‌كانى توركیا ماونه‌ته‌وه.
ئاژانسى فڕانس پرێس ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات هه‌موو لایه‌ك چاوه‌ڕوانى كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌ى نێوان تره‌مپ و ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن كه دواى نیوه‌ڕۆ به كاتى واشنتن به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ر ئه‌م ئاژانسه له‌باره‌ى دیداره‌كه‌ى تره‌مپ و ئه‌رۆدغان ده‌ڵێ، "تره‌مپ شانازى به‌خۆى ده‌كات گوایه ده‌زانێ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان بكات، كه‌چى دانوستاندنى له‌ماوه‌ى رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان زیاتر ئاژاوه‌ى پێوه دیار بوو، ته‌نانه‌ت گه‌لێكى پرسیارى له‌باره‌ى كرداره ستراتیژییه‌كانى تره‌مپ له سووریا ورووژاند".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ناڕه‌زاییه‌كانى دژ به ئه‌ردۆغان له ئه‌مه‌ریكا توندتر ببێت
ئاژانسى فڕانس پرێس ئه‌وه وه‌بیر خوێنه‌رانى ده‌هێنێته‌وه كه هه‌ر تره‌مپ بوو له مانگى رابردوو به ئه‌ردۆغانى گوت "ده‌به‌نگ مه‌به". ئه‌گه‌رچى تره‌مپ بڕیارى داوه پێشوازى له ئه‌ردۆغان بكات، كه‌چى ئه‌ندامانى كۆنگرێس له‌و سه‌ردانه رازى نین، له‌وانه چه‌ند ئه‌ندامێك نامه‌یه‌كیان نووسیوه و رۆژى دووشه‌مى رابردوو ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى بڵاو كرایه‌وه و تێیدا به تره‌مپ ده‌ڵێن، "پێمان وایه كاته‌كه گونجاو نییه بۆ پێشوازیكردن له سه‌رۆك ئه‌ردۆغان له واشنتن، هانت ده‌ده‌ین پاشگه‌ز بیته‌وه".
هاوكات لیز چینى ئه‌ندامى كۆنگرێس له كۆمارییه‌كان، نامه‌یه‌كى بۆ مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا نووسیوه و ده‌ڵێ، "به‌كارهێنانى توندوتیژى له‌لایه‌ن رژێمى ئه‌ردۆغانه‌وه له هه‌ر شوێنێك بێت كارێكى نامرۆییانه و قبووڵ ناكرێت".
چاودێرانى سیاسى و به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا دوو بۆچوونیان له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ى ئۆردۆغانهوه هه‌یه، بۆچوونى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه ته‌نیا پێدانى كات له لایه‌ن تره‌مپه‌وه به ئه‌ردۆغان ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیشى نه‌بێت، ئه‌وا وه‌ك دیارییه‌كه بۆ ئه‌م سه‌رۆكه كه به‌هۆى كاره‌كانى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى گومانى له‌سه‌ر دروست بووه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌یش بۆچوونێكى تر هه‌یه ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ریكا و توركیا كۆمه‌ڵێك كێشه‌یان هه‌یه، له‌وانه دۆسیه‌ى سووریا و دۆسیه‌ى كڕینى مووشه‌كى ئێس=400، بۆیه ده‌كرێت به‌یه‌كه‌وه ئه‌م دوو بابه‌ته له نزیكه‌وه تاوتوێ بكه‌ن و سه‌رۆكه‌كان گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا، له مانگى ئایارى 2017 بۆ دوایین جار سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكا كرد، ئه‌و كاتیش سه‌ردانه‌كه‌ى ناڕه‌زایى لێ كه‌وته‌وه.