كۆمپانیای ئه‌سووس یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی خسته بازاڕه‌وه كه له‌ڕووی پرۆسێسه‌ر و كامێراوه به‌هێزترین و باشترین سیستمی بۆ دانراوه كه كامێرای وه‌ك سكه‌یه‌ك ده‌خولێته‌وه، واته سێڵفی و كامێرای دواوه‌ی یه‌ك روونیان هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی ئه‌سووس بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئه‌سووس له‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌دا كه "شه‌ش زێته" دیزاینێكی زۆر جیاوازی به‌كار هێناوه له‌گه‌ڵ سیستمێكی كامێرا كه ڕوونییه‌كه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رسامی خه‌ڵك.
كامێرای دواوه‌ی 48 مێگاپێكسڵه كه جوانترین وێنە دەگرێت
ئه‌سووس له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی داوه و ده‌ڵێ، مۆبایله‌كه‌مان به شاشه‌یه‌كی گه‌وره دروست كراوه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.40 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌ی 1080 به 2340 پیكسڵه. جگه له‌وه‌یش كامێرای دواوه‌ی 48 مێگاپێكسڵه كه بۆ جوانی وێنه‌گرتن ركابه‌ری دنیا ده‌كات له‌گه‌ڵ ڕامی هه‌شت گێگابایت و میمۆری ناوه‌كی 256 گێگابایت، هه‌روه‌ها ئه‌سووس سیستمێكی ئه‌ندرۆیدی به‌هێزی تێدا به‌كار هێنراوه له‌گه‌ڵ پاترییه‌كی گه‌وره‌ی 5000 میلی ئه‌مپێری كه توانایه‌كی زۆری پێ به‌خشیوه.
ئه‌سووس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی تر، ئه‌م كۆمپانیایه له دووی شوباتی ساڵی 1989 له چین له‌سه‌ر ده‌ستی "تێد هوسو، وه‌ینی تیسا" دامه‌زرا، كۆمپانیای ئه‌سووس له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له چوار گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكان بۆ فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كه له‌و كاته‌دا نزیكه‌ی 1.3 ملیار دۆلاری قازانج كرد.