ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ى ئێمه لێره‌دا باسى ده‌كه‌ین، ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى و هزرى نییه، به‌ڵكو ئه‌و جۆره ره‌خنه‌یه‌یه كه له‌ژیانى رۆژانه‌مان و پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكه‌مان سوودى لێ ده‌بینین و هۆكارێكیشه بۆ پێشكه‌وتنى خۆمان و ده‌وروبه‌رمان.
بنه‌ماكانى ره‌خنه چیین؟
خۆت ره‌خنه‌گرى خۆت بیت باشتره یان كه‌سانى تر ره‌خنه‌ت لێ بگرن؟ ئه‌مه دواتر ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگ بێت ئێسته ناسینى بنه‌ماكانى ره‌خنه‌یه، كه ده‌بێت له پرۆسه‌ى ره‌خنه ره‌چاو بكرێن، ئه‌مانه‌ى خواره‌وه چه‌ند بنه‌مایه‌كن:
یه‌كه‌م: نیازپاكى، كاتێك تۆ ره‌خنه له یه‌كێك ده‌گریت ده‌بێت بۆ چاككردنى ئه‌و شته بێت كه ره‌خنه‌ى لێ ده‌گرێت، نه‌وه‌ك بیانووگرتن وسه‌رزه‌نشتكردن وگله‌یى. بۆ نموونه كاتێك ره‌خنه له هاوڕێیه‌كت ده‌گرێت ئه‌وا ده‌بێت دڵنیاییه‌كى پێ بده‌یت له‌وه‌ى بۆ چاكه‌ى ئه‌و، ئه‌م كاره‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت.
دووه‌م: بوونى زانیارى، ره‌خنه له‌هه‌ر شتێكى هاوڕێكه‌ت یان برات ده‌گریت، ده‌بێت ئه‌زموون و شاره‌زاییت له‌سه‌ر ئه‌و شته هه‌بێت كه ره‌خنه‌ت لێ گرتووه. بۆ نموونه براكه‌ت جۆره ئۆتۆمبیلێكى كڕیوه به دڵى تۆ نییه، تۆش پێتوایه له كڕینى جۆره‌كه‌ى هه‌ڵه‌ى كردووه، ده‌بێت زانیارى پێ بده‌یت كه هه‌ڵه‌كه له كوێییه‌وه بۆى روون بكه‌یته‌وه.
سێیه‌م: ده‌رخستنى ره‌خنه‌كه به‌شێوازێكى گونجاو، بۆ نموونه تۆ ره‌خنه له هه‌ڵسوكه‌وتێكى كه‌سێك ده‌گریت كه هاوكارى كاره‌كه‌ته. ئه‌وا ده‌بێت به‌شێوازێكى وه‌ها ره‌خنه‌كه‌تى ئاراسته بكه‌یت كه زیان به لایه‌نى ده‌روونى نه‌گات و دوور بێت له شكانه‌وه‌ى كه‌سایه‌تى ئه‌و.
چواره‌م: راست و راستتر چۆنه؟ كاتێك ره‌خنه‌ت له شتێك گرتووه بێگومان له‌و روانگه‌یه‌وه كه شته‌كه هه‌ڵه‌یه، یان راستتر و باشتتر هه‌یه، بۆیه نابێت ته‌نیا بیرت له‌لاى هه‌ڵه‌كه بێت، به‌ڵكو ده‌بێت پرۆسه‌كه ته‌واو بكه‌یت كه ده‌ستت پێ كردووه.
پێنج: ره‌چاوى ژیانى تایبه‌تى خه‌ڵك بكه، تۆ له چینێكى دیارییت، بارى داراییت باشه، تا ئێستێكى باشت خوێندووه، ره‌خنه له هه‌ڵسوكه‌وتێكى یه‌كێك ده‌گریت، كه له ژینگه‌یه‌كى ته‌واو پێچه‌وانه‌ى ژینگه‌كه‌ى تۆ گه‌وره بووه، هه‌ڵبه‌ته زۆرجار هه‌ڵه‌كه‌ى ئه‌و كه‌سه به چه‌ند رستییه‌كى تۆ چاره‌سه‌ر ناكرێت.
هه‌میشه كه‌سانێك هه‌ن ره‌خنه له كاره‌كانت بگرن به‌ڵام باشتره ره‌خنه‌گرى خۆت بیت
بۆچى ناسینى ئه‌م بنه‌مایانه گرنگه؟
قبوڵكردنى ره‌خنه وپه‌ره‌پێدانى گیانى ره‌خنه‌گرتن له نێو هه‌ر كۆمه‌ڵگا و دامه‌زراوه‌یه‌ك بێت، ئه‌وا هۆكارێكه بۆ پێشكه‌وتنى، به‌ڵام ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كى دروست به‌ڕێوه‌بچێت، بۆئه‌وه‌ى دواجار ببێته كولتوورێكى ئه‌رێنى. تۆ كاتێك بنه‌ماكانى ره‌خنه ده‌ناسیت ده‌زانیت كێ ده‌یه‌وێ سه‌رزنشتت بكات به بیانووى ئه‌وه‌ى ره‌خنه‌ت لێ ده‌گرێت، یان ده‌زانی كێ ده‌یه‌وێ ناوت بزڕێنێ گوایه هه‌ڵه‌ى له تۆ گرتووه. یان ئه‌و كه هه‌وڵ ده‌دات هه‌ڵه‌ى تۆ راست بكاته‌وه خۆى له‌و بواره‌ى ره‌خنه‌ى لێ گرتووه چه‌ند شاره‌زاییه. یان چه‌نده له بارودۆخى ژیانى تایبه‌تى تۆ تێ ده‌گات.
بۆچى باشتره خۆت ره‌خنه‌گرى خۆت بیت؟
له به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ى خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت باشتره خۆت ره‌خنه له خۆت بگرییت، نه‌وه‌ك كه‌سانى تر.
یه‌كه‌م: خۆت له هه‌موو كه‌سێك زیاتر هه‌ست و ژیانى خۆت ده‌ناسییت، له ئامانجه‌كانت تێ ده‌گه‌یت.
دووه‌م: ره‌خنه‌گرتن له خۆت له هه‌ڵه دوورت ده‌خاته‌وه و نابیته ئامانجێك بۆ تیروتانه‌ى خه‌ڵكانى تر.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ره‌خنه له خۆت بگرییت، ئه‌وا هه‌میشه له‌میانه‌ى ره‌خنه‌كانت بۆ خۆت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خۆت ده‌كه‌یت، كه ئه‌مه‌یش بۆ كه‌سایه‌تى تۆ گرنگه.
چواره‌م: وا ده‌كات زیاتر متمانه‌ت به خۆت بێت و له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانت پشت به‌خۆت ببه‌ستیت.
پێنجه‌م: له‌گه‌ڵ خۆت راشكاو ده‌بیت و خۆشه‌ویستى كه‌سانى تر به‌ده‌ست ده‌هینیت. چونكه چونكه كاتێك كه‌سانى ده‌وروبه‌رت هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن تۆ ددان به هه‌ڵه‌كانى خۆت ده‌نییت و هه‌میشه ئاماده‌ییت راستییان بكه‌یته‌وه، ئه‌وا كه‌سێكى سه‌رنجڕاكێش و خۆشه‌ویست ده‌بیت له‌لایانه‌وه به‌تۆیش كاریگه‌ر ده‌بن. واته ده‌توانیت دواجار ببیته نموونه كه‌سێكى باش بۆ ئه‌وان.
به ره‌خنه‌گرتن له خۆت: راشكاو و دادپه‌روه‌ر ده‌بیت و هه‌ڵه‌كانت ده‌بینى
كۆى پرۆسه‌ى ره‌خنه چ سوودێكى هه‌یه؟
به ره‌چاوكردنى
بنه‌ماكان ره‌خنه له‌خۆت بگریت یان له كه‌سانى ده‌وربه‌ر گرنگه. واته په‌ره‌پێدانى گیانى ره‌خنه‌گرتن یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانى كه‌سایه‌تى تۆ، دواتریش ئه‌م سوودانه‌ى هه‌یه:
یه‌كه‌م: كه‌سى ره‌خنه‌گر روونتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌كان ده‌كات.
دووه‌م: رێگره له دووباره‌بوونه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان.
سێیه‌م: فێرى هونه‌رى بڕیاردان ده‌بین.
چواره‌م: گیانى هاوكارى به‌هێزتر ده‌كات.
پێنجه‌م: ئاستى كاركردن باشتر ده‌كات.
شه‌شه‌م: سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگه بۆ داهێنان.
حه‌وته‌م: تواناى گه‌یشتن به چاره‌سه‌رییه‌كان ئاسان تر ده‌كات.
هه‌شته‌م: وا ده‌كات هه‌موو شته‌كان به باشى به‌ڕێوه‌بچن، واته ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى ره‌هایش نه‌بێت ئه‌وا مرۆڤه‌كان هه‌میشه بیریان له‌لاى چاكتر ده‌بێت.