كه‌متر له 25 ڕۆژ بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ماوه، ئه‌و حزبه تا ئێسته ده‌یه‌وێ به ته‌وافووق بچێته كۆنگره‌وه.
به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له كۆتایی مانگی 12ی ئه‌م ساڵ، ده‌بێ ئه‌و حزبه كۆنگره بكات، به‌ڵام تا ئێسته سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری كراوه، ترس هه‌یه به ئاسانی كۆنگره‌كه به‌ڕێوه بچێ.
ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه پۆستی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نه‌مێنێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه" ڕاگه‌یاند، ئێسته هه‌موو ئاڕاسته‌كان له‌ناو ئه‌و حزبه داوای ته‌وافووقی پێش كۆنگره ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا به‌ته‌واوی ڕێك نه‌كه‌وتوون.
ڕوونیشی كرده‌وه كه چه‌ند گرووپێك له‌گه‌ڵ درێژه‌دانن به‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ی یه‌كێتی و ده‌یانه‌وێ پێشهاتێك دروست بێ و كۆنگره له واده‌ی خۆی نه‌كرێ.
وه‌ك ئه‌وه سه‌رچاوه‌كه گوتی، ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه پۆستی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نه‌مێنێت و به‌شێوه‌یه‌كی تر ئیداره‌ی یه‌كێتی بدرێ.
له‌لایه‌كی تره‌وه محه‌مه‌د وه‌تمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی گوت، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره به‌رده‌وامه، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان و پۆستی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی هیچ ڕێككه‌وتنێك نه‌كراوه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له چه‌ند گرووپێكی جۆراوجۆر پێك دێت و چه‌ندان ساڵه به‌هۆی ململانێ ناخۆییه‌كانه‌وه كۆنگره‌ی نه‌كردووه، بۆیه پێ ده‌چێ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و كۆنگره‌یه بۆ یه‌كێتی ئاسان نه‌بێت.