كۆمپانیای "لاندرۆڤه‌ر"ی به‌ریتانی له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلێكی نوێی له جۆری "دیسكه‌ڤه‌ری" دروست كرد كه ئێسته له پێشانگاكانی به‌ریتانیا نماش ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه ئۆتۆمبێله‌كه كاره‌باییه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می لاندرۆڤه‌ر بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای لاندرۆڤه‌ری به‌ریتانی نوێترین ئۆتۆمبێلی جۆری "دیسكه‌ڤه‌ری سپۆرت"ی نمایش كرد كه یه‌كێكه له ناوازه‌ترین به‌رهه‌مه‌كان و بۆ ساڵی داهاتوو كراوه‌ته كاره‌بایی.
ئۆتۆمبێلەکە زۆر بەهێزە، چونکە هەشت پستۆنە و بزوێنەرەکەیشی 5.0 لیترییە
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه گوتوویه‌تی، جیاواز له هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كانی تر ئه‌م ئۆتۆمبێله بزوێنه‌ره‌كه‌ی زۆر گه‌وره و به‌هێزه كه 5.0 لیتره له‌گه‌ڵ هێزی 575 ئه‌سپ، هه‌روه‌ها سیسته‌می هه‌شت پستۆنی بۆ دانراوه كه ئه‌مه‌یش وای كردووه له‌ڕووی هێزه‌وه باشترین بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
لاندرۆڤه‌ر یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروست كردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی به‌رز، لاندرۆڤه‌ر كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانییه كه له ساڵی 1978 دامه‌زراوه كه له ساڵی 2013 له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جاگواردا یه‌كیان گرت و بوونه یه‌ك كۆمپانیا به‌ناوی "Jaguar land rover" كه ئێسته ئه‌م كۆمپانیایه پڕ فرۆشترین به‌رهه‌می هه‌یه له دنیادا.