گووڵ و ڕووه‌ك له ماڵه‌كان دیارده‌یه‌كی زۆر باوه و زیاتر خانمان هۆگری ئه‌و كاره‌ن و لێواری په‌نجه‌ره‌كانیان پڕه له گوڵدان و ڕووه‌كی جوان و سوودبه‌خش و ڕۆژانه خه‌ریكی خزمه‌تكردنیانن، به‌ڵام ئایا بوونی ئه‌م ڕووه‌ك و گوڵانه چ سوود و گرنگییه‌كی هه‌یه، توێژینه‌وه‌كانیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و ماڵانه‌ی ڕووه‌ك و گوڵی زۆریان لێیه، ئه‌وانه‌ی تێیدا نیشته‌جێن كه‌متر فشاری ده‌روونییان تووش ده‌بێ، چونكه گوڵ و ڕووه‌كه‌كان هۆكارێكن بۆ شادی و ئاسووده‌یی.
بوونی ڕووه‌ك و
گوڵ له ماڵه‌كان ده‌بێته هۆی پاككردنه‌وه‌ی هه‌وا له دوا ئۆكسیدی كاربۆن و زۆربوونی ڕێژه‌ی ئۆكسجین له ژووره‌كان، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات جه‌سته و مێشك به ته‌واوی هه‌ست به ئارامی بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه مانه‌وه له شوێنێكی پڕ له دوانه ئۆكسیدی كاربۆن، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روون و میزاج دروست ده‌كات و فشاری ده‌روونی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، شاره‌زایان گرنگترین سووده‌كانی ئه‌م دیارده‌یه‌یان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه خستووه‌ته ڕوو.
ده‌روون ته‌ندروست ده‌كات و توانای مێشك و بیركردنه‌وه‌یش به‌هێزتر ده‌كات
یه‌كه‌م: جگه له ئارامی و ئاسووده‌یی، گوڵ و ڕووه‌ك فشاری خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و هاوكات گرژی ماسولكه‌كانیش كۆتایی پێ ده‌هێنێت.
دووه‌م: یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزه بۆ باشتركردنی ته‌ندروستی مێشك و بیر و هۆش باشتر ده‌كات، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات منداڵان زووتر فێربوون و كه‌سانی ئاساییش بیرۆكه‌ی گرنگ و گونجاویان بۆ كێشه‌كان بێته هزره‌وه.