ئا‌ڤۆگادۆ یه‌كێكه له میوه به‌سووده‌كان و بڕێكی زۆر پێكهاته‌ی خۆراكی تێدایه و به یه‌كێك له میوه سیحرییه‌كان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ داده‌نرێ و توێژینه‌وه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه خواردنی یه‌ك ئا‌ڤۆگادۆ له ڕۆژێكدا به ته‌واوی كۆلیستڕۆڵی زیانبه‌خشی جه‌سته له‌ناو ده‌بات و بۆڕی خوێن و دڵ له چه‌وری كه‌ڵه‌كه بوو پاك ده‌كاته‌وه و له جه‌ڵته‌ی دڵ دوورتان ده‌خاته‌وه.
ئا‌ڤۆگادۆ ڕێه‌یه‌كی زۆری ترشه‌چه‌وری ئۆمێگا3ی تێدایه، هاوكات به به‌هێزترین دژه‌ئۆكسید داده‌نرێ و ئۆكسان و هه‌وكردنی جه‌سته له‌ناو ده‌بات، كه ئه‌م دووانه هۆكاری زۆربه‌ی كێشه و نه‌خۆشییه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤن، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، خێراترین و كاریگه‌رتر له ده‌رمانه پزیشكییه‌كان بۆ له‌ناوبردنی كۆلیستڕۆڵی زیانبه‌خش له جه‌سته‌ی مرۆڤ، بریتییه له خواردنی ئا‌ڤۆگادۆ.
به خێرایی چه‌وری له‌ناو ده‌بات و ڕۆژانه یه‌ك دانه‌ی لێ بخۆن به ته‌واوی ته‌ندروست ده‌بن
كۆلیستڕۆڵی خراپ له ده‌مار و بۆڕییه‌كانی خوێن كۆ ده‌بێته‌وه و جه‌ڵته‌ی دڵ و تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ده‌ماره‌كانی خوێن ڕه‌ق ده‌كات و ڕێ له ڕۆیشتنی خوێن ده‌گرێ و ده‌بێته هۆی سست كردنی كاری ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، بۆیه به كه‌مبوونه‌وه‌ی له ته‌واوی ئه‌و مه‌ترسیانه دوور ده‌بنه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م سوودانه ئا‌ڤۆگادۆ هاوسه‌نگی له كێشی له‌ش دروست ده‌كات و به چاره‌سه‌رێكی به‌هێز داده‌نرێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش، ئه‌گه‌ر پێنج هه‌فته هه‌موو ڕۆژێك ئاڤۆگادۆیه‌ك بخۆن، به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر كێشی له‌شتان كه‌م ده‌بێته‌وه و له ده‌ست ئه‌و گرفته ته‌ندروستییه ڕزگارتان ده‌بێت.